لەمالمۆ یادی شەهیدانی دیموکرات لە کۆیە کرایەوە
ئیمڕۆ یەکشەممە 2018.9.16 بەسەرپەرشتی کۆمەڵەی مالمۆکورد کۆڕی ماتەمینی بۆ شەهیدانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرایەوە.. شەهیدانی سێدارە و بۆردومانی بارەگای دیموکراتەکان کە تاوانی کۆماری تیرۆر و سێدارەی ئێرانن دەرهەق بە خەڵکی کوردستان.
مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ شەهیدان  و سروودی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد.
پاشان چەند پارچە هۆنراوە و سروودێک پێشکەشکران. ووتاری لایەنە کوردستانیەکانی مالمۆ لەلایەن حیزبەکانەوە پێشکەش کران.
مەراسیمی ماتەمینیەکە بە سروودی ئەی شەهیدان کۆتایی پێهات.
ماڵپەڕی مالمۆکورد دواتر ڤیدیۆی کۆڕی ماتەمینیەکە بڵاو دەکاتەوە.

به‌روار:  16/09/2018
859   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   451
کۆی سه‌ردان:   29228413