5 کورد بوونە پەرلەمانتار لە پەرلەمانی سوید
تاوەکو ئێستا پێنج لە ئەندام پەرلەمانە سەرکەوتووەکان بۆ پەرلەمانی سوید بەڕەچەڵەک کوردەکان و سەر بە پارتە جیاجیاکانی سوید.
ئەمە بەپێی ئەنجامی دەنگە بەراییەکانی هەڵبژاردنی سوید کە ئەو کوردانە کورسی پەرلەمانی سویدیان لەم هەڵبژاردندا مسۆگەر کردووە.
ئەو کوردە دەرچوانەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید کە لە چوار ساڵی داهاتوودا وەک ئەندام پەرلەمان دەست بەکار دەبن لەمانە پێکدێن.
وێنە، لە ڕاستەوە:
سارا سێپەڵە (باوک کوردی باکوور و دایک سویدی) لە پارتی دیموکراتە سویدییەکان، دانیشتووی کرامفۆش..
گولان ئاڤجی (کوردی باکوور) لە پارتی لیبرالەکان، دانیشتووی ستۆکهۆڵم.
قادر کاسرگا (کوردی باکوور) لە پارتی سوسیالدیموکراتان، دانیشتووی ستۆکهۆڵم.
لاوێن ڕێدار (باوک کوردی باشوور و دایک ڕۆژهەڵاتی) لە پارتی سوسیالدیموکراتان، دانیشتووی ستۆکهۆڵم.
سەرکان کوێسە (کوردی باکوور) لە پارتی سوسیالدیموکراتان، دانیشتووی ستۆکهۆڵم.
بێت و پارتی سۆسیالدیموکرات حکوومەت پیک بێنێ، ئەوا دوو یا تەنانەت سێ کوردی دیکەش دەتوانن بکەونە ناو پەرلەمانەوە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 14/09/2018
1705 جار خوێندراوهتهوه
|