تەواوی ئەنجامە بەرایییەکانی هەڵبژاردنی سوید ئاشکرا کرا
هەر ئێستا ئەنجامی دەنگەکانی دەرەوەی وڵات و دەنگە پشێوەخت دراوەکان بڵاو کرایەوە. بەم شێوەش ئێستا تەواوی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سوید لەلایەن کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی سوید (Valmyndigheten) ئاشکرا کرا.
لە ئێستاشدا دەنگی پارتە سیاسەییەکانی کە هاتوونەتە نێو پەرلەمانەوە بەم شێوەیەیە:
پارتی چەپ: %٨
پارتی سۆسیالدیموکراتەکان %٢٨،٣
پارتی ژینگە %٤،٤
پارتی ناوەڕاست %٨،٦
پارتی لیبراڵەکان %٥،٥
پارتی مۆدێراتەکان %١٩،٨
پارتی مەسیحییە دیموکراتەکان %٦،٣
پارتی دیموکراتەکانی سوید % ١٧،٥
بەم ئەنجامەش بێ بەرەی سووروسەوزەکان کە پارتەکانی چەپ، ژینگە و سۆسیالدیموکرات لەخۆ دەگرێت خاوەندی ١٤٤ کورسی پەرلەمان دەبن. هاوپەیمانی ڕاستەکان کە پارتەکانی مۆدێراتەکان، مەسیحییە دیموکراتەکان، لیبراڵەکان و پارتی ناوەڕاست لەخۆ دەگرێ خاوەنی ١٤٣ کورسی پەرلەمان دەبن.
واتە هیچیان زۆرینە نین بۆ ئەوەی بتوانن حکومەت پێکبهێنن.
چاوەڕوان دەکرێت ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن لەلایەن ئەنجوومەنی هەرێمەکانەوە دووبارە کۆنترۆڵبکرێتەوە و پاشان لەلایەن کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی سوید (Valmyndigheten) ڕۆژی هەینی ڕابگەیەنرێت.
لە هەڵبژاردنی سویددا ڕێژەی دەنگدەر گەشتە لە %٨٧،١ کە ئەمەش لە پاش ساڵی ١٩٨٥ یەکەم جارە ڕێژەی دەنگدەر لە هەڵبژاردنەکانی سویددا بەم ئاستە بگات.
لەکۆی ٧،٤٩٥،٩٢٧ کەس کە مافی دەنگدانیان هەبووە ٦،٥٢٦،٥٠٦ یان دەنگیان داوە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 13/09/2018
1122 جار خوێندراوهتهوه
|