کۆڕی ماتەمینی شەهیدانی کۆیە لە مالمۆ
·
ئاگاداری بەڕێوەچوونی کۆڕی ماتەمین بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی کۆیە
هاونیشتمانیانی هێژا!
ئەندام و لایەنگرانی کۆمەڵەی مالمۆکورد!
کوردانی دانیشتوویی مالمۆ و سکۆنە!
وەک ئاگادارن ڕۆژی شەممە ٨ی سێپتەمبر، سێ بەشی کوردستان خەڵتانی خوێن کران. لە قامیشلۆ هێرش کرایە سەر هێزەکانی ئاسایش و هەژمارێک شەڕڤانی ڕۆژئاڤا شەهیدبوون، لە تاران، ٣ گەنجی کورد لەسێدارەدران و لە کۆیە، بنکەی حیزبی دێموکرات لە لایەن ڕژێمی تیرۆریستی ئێرانەوە مووشەکباران کرا کە لە ئاکامیدا ٦ ئەندامی سەرکردایەتی حیزبی دێموکرات و ١٠ پێشمەرگە و ئەندامانی بنەماڵەی پێشمەرگە شەهیدبوون و زیاتر لە ٤٠ کەسی تریش کە ژن و مناڵ و بەساڵاچووشیان لەناودابوو، بریندار بوون.
ئەو هێرشە هەمەلایەنە و خوێناویانە، دڵی گەلێک کوردی نیشتمانپەروەری هەژاندووە و داخی زۆرتری لەسەر دڵی کوردانی تاراوگەنشین داناوە و بۆتە مایەی خەمێکی قووڵ. هەر بەم بۆنەوە، کۆمەڵەی مالمۆکورد لە هەوڵدایە کە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو [واتە ١٦ی سێپتەمبر] ڕێووڕەسمێکی ماتەمین بۆ یادکردنەوە لە دوا پۆلی شەهیدانی سوورخەڵاتی کوردستان بەڕێوەدەبات.
کات: یەکشەممە ١٦ی سیپتامبری ٢٠١٨
کاتژمێر ١٥:٠٠ی پاشنیوەڕۆ تا ١٧:٣٠
شوێن: ئیستادسگاتان ٥٣، لۆکاڵی ستوودیێ فرێمیاندێت
______________________
Tid: söndag 2018-09-16
Kl. 15:00- 17:30
Plats: Ystadsgatan 53, 214 44 Malmö, Studiefrämjandets lokal
بهروار: 13/09/2018
1237 جار خوێندراوهتهوه
|