په‌نابه‌رێكی كورد له كه‌مپه‌كانی دوورگهكاندا : وه‌رگێڕمان بۆ دابین نه‌كراوه
هەژار تەها
مالمۆکورد
په‌نابه‌رێكی كورد به ئاژانسی هه‌واڵی رادیۆ نیوزیلاندی ڕاگه‌یاندووه په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كانی دوورگه‌كان له پاپانیوگینیا له كاتی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ی پزیشكیدا وه‌رگێڕیان بۆ دابین نه‌كراوه.
ئه‌و په‌نابه‌ره كورده كه خۆی به زمانی ئینگلیزی لێدوانی بۆ ئه‌و ئاژانسه داوه ده‌ڵێت له ئێستادا ئه‌و به خۆبه‌خشانه كاری وه‌رگێڕان بۆ په‌نابه‌ره نه‌خۆشه‌كان ده‌كات.
ئه‌و په‌نابه‌ره چه‌ندین حاڵه‌تی نه‌خوازراو ده‌گێڕته‌وه كه به‌هۆی نه‌بوونی وه‌رگێڕه‌وه له كاتی چاره‌سه‌ركردنی په‌نابه‌راندا له‌و دوورگانه ڕوویان داوه.
پزیشكێكیش كه خۆی له‌و دوورگانه كاری له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران كردووه ده‌ڵێت ئاگاداره كه له هه‌ندێك حاڵه‌تدا ، وه‌رگێڕ بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه دابین نه‌كراوه. ئه‌و پزیشكه ده‌ڵێت گرنگه كه نه‌خۆش له‌وه تێ بگات كه بۆچی ئه‌و چاره‌سه‌ره وه‌رده‌گرێت.
په‌نابه‌رانی دوورگه‌ی ناورۆ و پاپانیوگینیا ، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ن كه پێشتر ویستویانه به قاچاخ و به به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكه‌ن بهلاَم ده‌ستگیركراون و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران له‌و دووگانه كراون و ئوسترالیا هه‌رگیز مافی په‌نابه‌رێتیان پێ نابه‌خشێت.
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی ڕادیۆ نیوزیلاند
بهروار: 13/09/2018
1438 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|