ئه‌یلان-ی‌ جوبرائیل ده‌گاته‌ به‌رازیل
شۆڕش  محەمەد
مالمۆکورد

 

فیلمی (ئه‌یلان)ی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كه‌ به‌سپۆنسه‌ری زانكۆی نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه‌، له‌فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌وڵاتی به‌رازیل به‌شداری‌ ده‌كات و كێبڕكێی‌ بردنه‌وه‌ی‌ خه‌ڵات ده‌كات.
ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی به‌شداریكردنی‌ فیلمه‌كه‌ی‌ له‌و فێستیڤاڵه‌ وتی "فیلمی (ئه‌یلان) له‌خولی‌ چوارده‌هه‌مینی‌ فێستیڤاڵی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌ ئه‌نیمه‌یشن له‌ وڵاتی‌ به‌رازیل به‌شداری‌ ده‌كات و كێبڕكێی‌ بردنه‌وه‌ی‌ خه‌ڵاتی‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ ده‌كات".

جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر وتیشی‌ "فێستیڤاڵه‌كه‌ له‌ رۆژی‌ 1ی‌ 11ی‌ 2018 ده‌ستپێده‌كات و هه‌تا 10ی‌11ی‌2018 به‌رده‌وام ده‌بێت". 

سه‌باره‌ت به‌ چیرۆكی فیلمه‌كه‌ ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر وتی "چیرۆكی فیلمه‌كه‌ باس له‌ ئه‌یلان كوردی ده‌كات كه‌ له‌سوریا شه‌ڕ ده‌ستپێده‌كات له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی رێگه‌ی تاراوگه‌ ده‌گرنه‌ به‌ر و به‌ره‌و توركیا به‌ڕێده‌كه‌ون، به‌ڵام له‌وێ‌ به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ن به‌كه‌ناری ئارامی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا ده‌یكاته‌ قوربانی". 
فیلمی سینه‌مایی (ئه‌یلان) له‌لایه‌ن جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه‌ و ئومێد رۆژ كاری مۆسیقای فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێكردووه‌ و هه‌روه‌ها ئالان رۆژبه‌یانی كاری گرافیك و دیزاینی فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێ‌ كردوه‌. 
 دواهه‌مین فیلمی سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر  فیلمێك بوو به‌ناوی (بێده‌نگی ئاسمان) كه‌ له‌كه‌متر له‌ ساڵێكدا له‌ 54 فێستیڤاڵی‌ سینه‌مایی جیهانیدا به‌شداری كرد‌و چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا.
جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر ره‌حمان له‌دایكبوی ساڵی 1983ی شاری هه‌ولێره‌، له‌ساڵی 2001ه‌وه‌ ده‌ستیداوه‌ته‌ كاری سینه‌مایی و له‌نزیكه‌ی 40 كورته‌ فیلمدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوه‌ و له‌ 13 فیلمی سینه‌مایی درێژیشدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوه‌ و له‌ساڵی 2010ه‌وه‌ كاری ده‌رهێنانی سینه‌مایی ده‌كات.
 


به‌روار:  12/09/2018
182   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
مالیزیا هه‌وڵێكی‌ به‌ قاچاخبردنی‌ كۆچبه‌ران پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه‌ پۆلیسی‌ مالیزیا هه‌وڵێكی‌ به‌ قاچاخبردنی‌ 34 كۆچبه‌ر له‌و وولاَته‌وه‌ بۆ ئوسترالیا و نیوزله‌ندا پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه‌. درێژه‌ ...
رووداو - دهۆک لە كۆمەڵگەی ئازادی سەر بە شارۆچكە سەرسەنكی دهۆك، بەهۆی گڕگرتنی فڕنێكی نان دروستكردنەوە سێ‌ كەس سووتان "كە مامێك‌ و دوو برازان". بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بە درێژه‌ ...
(سبه‌ی‌): رێكخراوی‌ (یونیسێف)ی‌ سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان كه‌ رێكخراوێكی‌ تایبه‌ته‌ به‌ منداڵان، گیانله‌ده‌ستدانی‌ (15) منداڵی‌ ئاواره‌ی‌ سوریای‌ به‌هۆی‌ سه‌رما و سۆڵه‌وه‌ درێژه‌ ...
ڕۆژی یەکشەممە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین توویتی خۆیدا دەڵێ تورکیا ئاگادار دەکەینەوە لە کارەساتێکی ئابووری گەر هێرش بکاتە سەر کورد ، پاش کشانەوەی هێزەکانمان لە سوریا. درێژه‌ ...
(سبەی): دوای ئەوەی لەسەر كۆترێك كوڕ و باوكێك لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری هەولێر كوژران و سیانی تریش برینداربون، لەلایەن پۆلیسەوە دو کەس لەسەر روداوەکە دەستگیرکراون. ئێوارەی رۆژ درێژه‌ ...
عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد سیستمى ئیمراڵی بە بەشێک لە پیلانگێڕی نێودەوڵەتى دەزانێت. ئەو تەنها وەک زیندانێک سەیری ئیمراڵی ناکات، بەڵکو ئیمراڵی وەک شوێنێک لێکدەداتەوە، کە مۆدێڕ درێژه‌ ...
له‌ ٩ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٣ سێ ژنه‌ شۆڕشگێڕی كورد ساكینه‌ جانسز، فیدان دۆغان و له‌یلا شایله‌مه‌ز له‌ پاریس تێرۆر كران. هه‌رچه‌نده‌ ٦ ساڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌دا تێپه‌ڕیوه‌، به‌ڵ درێژه‌ ...
لە پێنج ساڵی ڕابوردوودا نزیکەی ٢٢٠ ڕووداوی شەڕەچۆ لە خوێندنگاکاندا تۆمار کراون، کە هەندێکجار حاڵەتی کوژرانیشی لێکەتووەتەوە. چوارشەممە ٩ یانیوەری، لەیەکێک لەقوتابخانەکانی ست درێژه‌ ...
K24 – هه‌ولێر: پۆليسى ئيمارات كه‌سێكيان ده‌ستگيركرد، كه‌ ژماره‌يه‌ك كرێكارى هيندستانى ده‌ستگيركردبوو و ئه‌وانى خستبووه‌ ناو قه‌فه‌زى ئاژه‌ڵانه‌وه‌ و ناچارى كردبوون هانده‌رى تيپى درێژه‌ ...
وەزیری کۆچی کەنەدی ئەحمەد حسەین لە ڕاپۆرتی ساڵانەی پەرلەماندا ئاشکرای کرد. کە پلانیان داناوە بۆ پێشوازی کردنی یەک ملیۆن وهەشتا هەزارکۆچبەری نوێ لە ننێوان ساڵانی 2019. 2021. ئەم درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   56
کۆی سه‌ردان:   17552538