کوردی سوید هێرشە مووشەکییەکانی کۆماری ئیسلامی مەحکووم دەکەن
لە چەندین شوێنی جیاجیا لە سویددا بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی ئێران بۆسەر بارەگاکانی هەردوو حیزبی دیموکرات (حدک و حدکا) و لە سێدارەدانی سێ بەندکراوی سیاسیی کوردی ڕۆژهەڵات، چەند خۆپیشاندانێک ئەنجام دەدرێت.
یەکێک لەو خۆپیشاندانانە ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر ١٧:٠٠ ئێوارە لە مینتتۆریەت لە ستۆکهۆڵم بەڕێوەدەچێت. کەمال گروێسی یەکێکە لە ڕێکخەرانی ئەو خۆپیشاندانە.
دەبێ سوید لەوە بە دواوە هەڵوێستێکی ڕوونتری دژی ئێران هەبێ. چون ڕژێمی ئێران هەموو بەها مرۆیی و یاسا نێودەوڵەتییەکان دەبەزێنێت.
جێی باسە ئەم خۆپیشاندانە لەلایەن فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید، کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کورد و کوردستانییەکان و ناوەندی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کوردستان بەڕێوەدەچێ. هەروەها هەر ئەمڕۆ ناوەندی کۆمەڵایەتیی دیموکراتی کورد (NCDK) لە لیدینگوێ کاتژمێر ١٥:٠٠ی پاشنیوەڕۆ بەمەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی ئێران بۆسەر بارەگاکانی هەردوو حیزبی دیموکرات (حدک و حدکا) و لە سێدارەدانی سێ بەندکراوی سیاسیی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خۆخۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.
ڕۆژی شەممە ٢٠١٨/٩/٨، بارەگای هەردوو حیزبی دیموکرات (حدک و حدکا) لە کۆیە، لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بۆردومان کران. لە ئەنجامدا ١٧ کەس گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە ٣٠ کەسیش بریندار بوون.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 11/09/2018
779 جار خوێندراوهتهوه
|