سه‌ندیكاكانی به‌ریتانیا پڕۆژه‌ی «ئازادی بۆ ئۆجالان»یان په‌سه‌ند كرد
ئه‌مڕۆ ١٥٠ هه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی سه‌ندیكاكانی به‌ریتانیا (TUC) له له‌نده‌ن ده‌ستی پێكرد. له كۆنگره‌كه‌دا به ئاماده‌بوونی هه‌زاران ئه‌ندام، یه‌كده‌نگانه پشتیوانی له كه‌مپینی «ئازادی بۆ ئۆجالان» كرا.
له میانه‌ی كۆنگره‌كه‌دا پڕۆژه‌ی «ئازادی بۆ ئۆجالان» كه له لایه‌ن سه‌ندیكای مامۆستایانی سكۆچی ئاماده كرابوو و به‌تایبه‌تی سه‌ندیكای Unite The Union پشتیوانی ده‌كرد، له لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌كه په‌سه‌ند كرا.
داوای دانوستان و ئازادییان ك
له پڕۆژه‌كه‌دا داوا له ده‌وڵه‌تی تورك كراوه كۆتایی به شه‌ڕی چه‌په‌ڵ دژی كوردان بێنێت، له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ده‌ست به دانوستان بكات و ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ئازاد بكات.
كارۆلینا یاته‌رس به نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكای مامۆستایانی سكۆچی، ستێڤه بیرد به نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكانی په‌یامنێرانی به‌ریتانیا، جه‌وانه دی گرۆت به نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكای ئه‌كادیمیسته‌كانی به‌ریتانیا و تۆمی مورفی به نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكای Unite The Union له میانه‌ی وتاره‌كانیان پشتیوانی خۆیان بۆ كه‌مپینی «ئازادی بۆ ئۆجالان» ڕاگه‌یاند.
تۆمی مورفی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندی سه‌ندیكای Unite The Union كه گه‌وره‌ترین سه‌ندیكای به‌ریتانیا و ئێرله‌ندایه و ملیۆنێك و ٥٠٠ هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه، گوتی: «پێویسته ده‌وڵه‌تی تورك ده‌موده‌ست كۆتایی به فشاره‌كانی له‌سه‌ر كوردان بێنێت.» ناوبراو داوای كرد كه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ده‌ست به دانوستان بكرێت.
مورفی ده‌ستنیشانی كرد كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی توركیا به ئاشتی له‌گه‌ڵ كوردان و ئازادیی ئۆجالان سه‌رده‌گرێت. گوتیشی ئۆجالان ماندێلای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه و شۆڕشی ڕۆژاڤا به‌رهه‌می ئۆجالانه.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا تۆمی مورفی گوتی، گه‌وره‌ترین فێستیڤاڵی كرێكارانی جیهان كه ناوی «دورهام مینه‌رس گالا»یه كراوه‌ته دیاری بۆ ئازادیی ئۆجالان.
هاوكات ئه‌رجان ئاكبال و ڕزگار وان به نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كورد له كۆنگره‌كه‌دا ڕایانگه‌یاند، پشتیوانیی سه‌ندیكاكان بۆ ئۆجالان زۆر گرینگه.
كه‌مپینه‌كه چالاكانه به‌ڕێوه‌ده‌برێت
سه‌ندیكاكانی به‌ریتانیا له ماوه‌ی ٢ ساڵی ڕابردوودا كاری یه‌كجار گه‌وره‌یان له‌پێناو «كه‌مپینی ئازادی بۆ ئۆجالان» ئه‌نجامداوه و ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ندیكا پشتگیریی خۆیان بۆ كه‌مپینه‌كه ڕاگه‌یاندووه.
سه‌ندیكای Unite the Union یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین سه‌ندیكاكانی به‌ریتانیا و خاوه‌نی ١ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار ئه‌ندامه، له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای GMB كه خاوه‌نی ٨٠٠ هه‌زار ئه‌ندامه ساڵی ٢٠١٦ به لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی پشتگیریی خۆیان بۆ كه‌مپینی ئازادی بۆ ئۆجالان ڕاگه‌یاند.
فورات نیوز
به‌روار: 11/09/2018
736 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|