خالید عەزیزی سکرتێری پێشووی حدکا بە هۆی بۆردومانەکەوە برینداربووە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، خالید عەزیزی  سکرتێری پێشووی حزبی دیموکراتی کوردستان بە هۆی بۆردومانەکەوە برینداربووە.

 کاتژمێر  ١٠:٤٥ خولەکی  ئەمڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران  بۆردومانی کەمپ و بارەگاکانى حدکای لە سنوری کۆیە کرد و بەو هۆیەوە ژمارەیەک  لە ئاوارە و پێشمەرگەکانی حدکا برینداربوون و بە نێو بریندارەکاندا خالید عەزیزی  سکرتێری پێشووی حزبی دیموکرات هەیە.  

هاوکات پێشەوا عەلی پور سکرتێری لاوانی حزبی دیموکرات بە ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، خۆی و ژمارەیەک کەسی تر لە بۆردومانەکەدا برینداربوون.

هەروەها فاخر کرمانجی بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی هەولێریش بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، تا ئێستا ژمارەیەک بریندار هێنراونەتە نەخۆشەکانی هەولێر و کە پێنج لە بریندارەکان حاڵەتیان ناجێگیرە.

وتیشی، ئەم کارەى ئێران لە بەرامبەر  ئەو چالاکیانەیە کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دژى ئەوان لە ناو خاکى ئێران ئەنجامی دەدات.

 تا ئێستاش ڕووننیە کە ئایا بۆردومانەکە ڕێگەى فڕۆکەوە بووە یان لەڕێگەى موشەکەوە و کە ئایا لە خاکی ئێرانەوە کراوە یاخود خاکی هەرێم.

لە ماوەى ڕابردووشدا ئاژانسی ڕۆیتەر بڵاویکردەوە ، ئێران ژمارەیەک موشەکى بالیستى کورت مەودای هێناوەتە عێراق و هەرێم و دواتریش ئێران ڕەتیکردەوە.

هـ،ڕ
ئێن ئاڕ تی
به‌روار:  08/09/2018
796   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   532
کۆی سه‌ردان:   29261624