کۆڕی ڕێزلێنانی یانه‌ی کوردی "میدیــــــا" بۆ خاتوو بۆنی نۆرمان و دکتۆر چیا عەباس نوری
کۆڕی ڕێزلێنانی یانه‌ی کوردی "میدیــــــا"
بۆ خاتوو بۆنی نۆرمان و دکتۆر چیا عەباس نوری
ڕۆژی یەکشه‌ممه ڕێکه‌وتی 09 - 09 - 2018 کات 14:00
پاش سڵاو و ڕێز،
به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵیه‌وه یانه‌ی کوردی"میدیــــا" لە هۆڵەندا، به پێویست و ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی دەزانی، وه‌ک ئه‌مه‌ک و وه‌فایه‌ک به‌رانبه‌ر ڕه‌نج و ماندووبوون و سوتاندنی چه‌رده‌یه‌ک له مۆمی ته‌مه‌ن و ژیانی خۆبەخشی هەردوو بەڕێزان (خاتوو بۆنی نۆرمان و کاک دکتۆر چیا عەباس نوری) بۆ دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان و کۆچبەرانی کورد لە تاراوگە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، کٶڕێکی رێزلێنان و سوپاسگوزاریان بۆ ساز بکات و دوو دیاریی ڕەمزیان پێشکەش بکەن، وەک دوو کەسایەتی ناسراوی ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له تاراوگه به‌گشتی و کۆچبه‌ران و په‌نابه‌رانی کورد به تایبه‌تی.
خۆشحاڵ ده‌بین ڕۆژی یەکشه‌ممه ڕێکه‌وتی ڕێکەوتی 09 - 09 - 2018 کات 14:00 دووی پاشنیوەڕۆ، به‌ڕێزتان ئاماده‌بن له‌و کۆڕی ڕێزلێنان و به‌سه‌رکردنه‌وه‌یه‌دا، که له لایه‌ن دوستان و هاوڕێیانیانه‌وه بۆیان ڕێک خراوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌دیداریان شاد بن و ماندووبوونی ئەو چه‌ندین ساڵه‌یان له نزیکه‌وه به‌رز بنرخێنین، له‌گه‌ڵ هیواخوازی ژیانێکی ئاسووده و ته‌ندروستی باش و ته‌مه‌نی درێژ بۆیان .
کۆڕەکە له شاری دەنهاخ، لەم ناونیشانەی خوارەوه ساز ئەکرێت:
Melkwegstraat 2
2516 AJ Den Haag
لیژنەی سەرپەرشتی یانەی کوردی "میدیـــا"
بە هۆی ئه‌م ئیمه‌یڵ و ژماره ته‌له‌فۆن و ڤایبەرانهوه، ئەتوانن زانیاری زیاتر وەربگرن؛ خاتوو پەیمان سەرهەنگ: 06-10674005 ، کاک ئالان ئه‌مین: 0655873577، کاک ئیبراهیم عه‌لی سه‌عید: 0645262337، مەبەست جەعفەر: Whatsapp: 06-83826334 ، سەردار فەتاح 06-8495087 Whatsapp:
یان ئیمهیل ئه‌درێسی "میدیـــا":
[email protected]
بهروار: 06/09/2018
956 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|