رادیۆكانی سلێمانی بەرنامە بۆ نابینایان تەرخان دەكەن
مالمۆکورد

 

ژمارەیەك لە رادیۆكانی سلێمانی ئامادەییان بۆ لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان نیشاندا، كە بەرنامە بدەنە نابینایان و كەمبینان تا خۆیان بەرێوەی ببەن..،

پاش ئەوەی چەند بەهرەمەندێك لە هەست بینان و كەم بینان و نابینایان سەردانیان كردین و داوای هاوكاری و هاریكاری ئێمەیان كرد، تا بتوانن زیاتر توانا و بەهرەو كارەكانیان بناسێنن، تا بتوانن دەنگ و رەنگیان بگەیەنن، تا بیسەلمێنن كە نابینایان خاوەن بەهرەو توانای زۆرو لە بن نەهاتوون..

ئێمەش لەبەرئەوەی لەكوردستاندا هیچ چاپخانەیەكی (برەیل) شك نابەین، بۆیە پەنامان بردە بەر رادیۆكانی سلێمانی..

لە وەڵامی داواكاریەكانی یەكێتی نابینایانی كوردستان، داوامان لە رادیۆكانی سنوورەكەمان كرد كە دووهەفتە جارێك ماوەی سەعاتێك لە كاتی رادیۆكانیان ببەخشنە نابینایان و كەم بینان..

 بە سوپاسو ستایشو بێزانینی خەڵكی كوردستانەوە، ئەم رادیۆیانەی خوارەوە رەزامەندیان نیشاندا كە بە رێككەوتن لەگەڵ تیمی راگەیاندن و میدیای یەكێتی نابینایان ئەو داواكاریەمان بۆ جێبەجێ بكەن..

1.      دەنگی گەلی كوردستان

2.      دەنگی كوردستان سلێمانی

3.      رادیۆی خەڵك

4.      رادیۆی مارگریت

5.      رادیۆی مەڵبەندی سلێمانی

6.      رادیۆی دوارۆژ

هێشتا رادیۆی (نەوا) وەڵامی كۆتاییان نەداوینەتەوە..

تواناكانی نابینایان و كەمبینان هێندە زۆرن دەبێت بە هەموومانەوە خزمەتی گەورەیی بەهرەكانیان بكەین.. بۆیە لێرەوە داوا لە سەرجەم رۆژنامەنووسان و مرۆڤدۆستان دەكەین، بەپێی توانای هەر لایەكمان با هاوكاری خوشك و برا هەست بینەكانمان بین لە سەركەوتنی ئەو بەرنامانەی كە بە نیازن لە رادیۆكانی سلێمانیەوە پێشكەشی بكەن..

 


به‌روار:  05/09/2018
713   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   34
کۆی سه‌ردان:   29231269