تەرمی خوالێخۆش بوو خالید لەتیف لە هەولێر بەخاک سپێردرا وناهێنرێتەوە بۆ مالمۆ
خوا لێ خۆش بوو کاک خالید یوسف لەتیف کە ڕۆژی هەیینی 2018.8.31 لە کارەساتێکی ئوتومبێل لە نێوان هەولێر -پیرمام کۆچی دوایی کرد ، و برای کاک ماجید و کاک سەردار و کاک نەوزاد و نازدار خانی خێزانی کاک جەمالی حاجی حەسەنە لە مالمۆ
پێشتر کەسێکی خێزانەکەیان بە مالمۆکوردیان ووت خانەوادەکەیان لەمالمۆوە گەڕاونەتەوە بۆ هەولێر و بڕیارە تەرمەکەی بهێننەوە و لەمالمۆ بە خاکی بسپێرن .
بەڵام دوێنێ نامەیەک بەناوی برادەرەکانیەوە کە بۆ مالمۆکورد هاتووە و دەڵێ تەرمەکەیان لە هەولێر بەخاک سپاردووە.
گیانی شاد و خوا سەبووری بنەمەڵەکەیان بدا.
بهروار: 05/09/2018
1269 جار خوێندراوهتهوه
|