ڕاپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی ئۆگستی ۲۰۱٨
مالمۆکورد

راپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی ئۆگستی ۲۰۱٨ کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسە ئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیاوێنەیکی بچوکی لەژێر پێنانی مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پێ نیشان دراوە.
کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی شارومەندانی کورد ، مافە سیاسی، کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد پێشێل دەکات. ئازادی رادەربرین، مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاکەکەسی، هەلاواردن، بێحورمەتی بە خەلك، بابەت گەلێکن کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە رۆژانە پێشێلیان دەکات .هەروەها ئەشکەنجەی گیراوانی سیاسی و بەرچاونەگرتنی مافەکانیان بابەت گەلێکن کە لەو مانگەدا بەرچاو بوون.
بەپێی بڕگەی ۱۹ ی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ هەر تاکێک مافی ئازادی ڕادەربڕینی هەیە هەروەهالەدێڕی یەکەمی بڕگەی ۹ بەشی نێونەتەوەیێ مافی مەدەنی وسیاسی داهاتوە؛ هەرکەسەومافی ئازادی وئەمنیەتی تاکەکەسی هەیە؛ هیچ کەسێک نابێت بەبۆنەی بیروباوەڕیەوەئازاربدرێتو سەرکوت بکرێت، لەبڕگەی دووی بەشی ۱۹ دادیسان دەڵێت؛ هەموو کەسسێک ئازادی ڕادەربڕینی هەیە، ئەومافانە ئەمانەلەخۆدەگرن، ئازادی گوتار ولێکۆڵینەوە و پەروەردەو بڵاوکردنەوەی زانیاری وبیروباوەڕ، هەر چەشن و جۆرێک بێ ئەوەی سنوری بۆدابنرێت جا ئیتر سەرزارەکی یا نوسراوە یان چاپی یابەشێوەی هونەری یا هەر چەشنێک کەمرۆڤ خۆی هەڵی بژێرێت.
هەروەهالە بڕگەی ۲۲ داداهاتوە هەرتاکێک وەکو کەسێک لەکۆمەڵگا مافی ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی هەیە ولەڕێگەی تێکوشان لەپانتایی نەتەوەیی و هاوسۆزی نێو نەتوەیەوە بەڕێکخراوەیی کردنی سەرچاوەکانی هەر وڵاتێک، مافی لێ زەوت نەکراوی ئابوری، کۆمەڵایەتی و کلتوری خۆی بپارێزێت بۆ پەرە پێدانی ئازادانەی کەسایەتی تایبەتی خۆی بەدەست بێنێت؛ وهەروەهابەپێی بڕگەی ٥هیچ کەسێک نابێت ئەشکەنجە بدرێت یان سزابدرێت یان بەشێوەی نامرۆڤانەو دڕندانە وڕوخێنەرهەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت. بەپێی بڵاوکراوەفەرمیەکانی جیهانی لەمەڕ مافی مرۆڤ و مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و کۆمەڵگای بەشەری، هەر تاک و کۆمەڵگایک مافی خۆیەتی داوای مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و ئابوری وکلتوری خۆی بکات وبۆ وەدەست هێنانی تێبکۆشێت، هیچ کومەڵێک یان گروپێک لەسەرو کەسی ترەوەنییەوهەمو کەسێک دەبێت لەمافی سروشتی بەفەرمی ناسراوی خۆێی بەهرەمەند بێت.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان هەموو مانگێک کۆکراوە و گوزارشێکی پوخت لە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤی لە کوردستان دا بڵاو دەکاتەوە. لە گوزارشی ئەو مانگەش دا دەردەکەوێ کە رەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستان خراپتر بووە و دەوڵەتی ئێران کردەوە دژە مرۆڤیەکانیان دژی گەلی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان زیاتر کردوە.
لەو مانگەش دا،خۆکووژی و کوشتن ئێعدام، گرتن و ئەشکەنجەدان، نارەزایەتی و ناعەدالەتی ، خەسارەکانی ژینگە و هتد زۆر بەرچاون و رەوشێکی مەترسیدار نیشان دەدەن کە له‌گەلی کوردستان روبەرووی بۆتەوە.

لەبارەی تیرۆری ئیقبال مورادی، ئەندامی دەستەی رێوەبەری کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان
چل رۆژ لە تیرۆری ئیقبال مورادی گوزەرا و تا ئێستا هیچ چەشنە زانیاریەک لەبارەی دەستبەسەرکرانی بکووژانی ناوبراو لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاو نەکراوەتەوە.

چلەی شەهید ئیقبال لە پێنجوێن بەرێوە چوو و پیامە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە لایەن عەدنان رەشیدی ئەندامی دەستەی رێوەبەری KMMK خوێندرایەوە، لەو پیامەدا لە هەوڵ و کاری دە ساڵەی شەهید ئیقبال لەو ناوەندە ماف مرۆڤیە قسە کرا و سۆز درا رێگەکەی درێژە بدرێت. لە ناوەندەکانی هەێمی کوردستان خوازرا کە بکوژان و تیرۆریستان کە لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە بوون بە زووترین کات دەستبەسەر کات و دادگایی بکرێن.
لە پیامەکەدا باس کرا کە بە گرتن و ناساندنی تاوانباران، کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە دادگا نێودەولەتیەکان بەدواداچوونی کەیسی ئەو ئەندام و هاورێ تیرۆرکراوەیان دەکات.

لە ویدیۆیەکدا، مالباتی ئیقبال مورادی داوا لە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دەکەن کە بە درێژەدان بە رێگای خەباتی مافی مرۆڤی ، یاد و ناوی ئەو شەهیدە بەرز رابگرن و تا گەیشتن بە ئارمانە مرۆڤیەکانی ئەو ئەندامەی خۆیی لە خەبات نەوێستن.

سێدارە

ناوی زیاتر لە ٢ هەزار کوردی ئیعدامکراو لە دەیەی شەست کە لە لایەن کۆماری ئیسلامئ ئێران لەسێدارە دراون، لە لایەن کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاو کرانەوە.

گرتوخانە
لەماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو ۲۷ هاوڵاتی کوردی خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ـەوە لەم شارە دەسبەسەر وگوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
دوو هاوڵاتی کوردی خەڵکی شاری شنۆ بەناوەکانی کامیل ئەحمەدی دانیشتووی گوندی حەسەن نوران و تەیب بامرووت خەڵکی گوندی سینگانی بەتۆمەتی پشتگیری لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنە کوردستانیەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران.
موستەفا باقری ئاشنا و سەید ئەردشێر موسەوی لە دژی بێبەری بون لە مافی یاسایی لە خزمەتگوزاری دەرمانی لە دوێنەوە لە بەندیخانەی دیزڵ ئاوا دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن.
ئەرسەلان هیدایەتی، شاریار تەهماسبی و بێژەن گراوەند زانیاریەک لەبەردەست نییە.
جێگای ئاماژەیە کە: موستەفا باقری ئاشنا نەخۆشی دڵی لەگەڵدایە و لەم ۳۳ رۆژەدا لە خزمەگوزاری پزیشکی بێ بەریە و تەنانەت لە دەرمانەکانی خۆیشی بێ بەرییە.
دوو هاووڵاتی کامیارانی بە ناوەکانی ”سەیوان و کامیار کەمانگەر“ کوڕێ سلێمان ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری پاوەی رۆژھەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون. ئەو دوو هاووڵاتییە دوای دەستبەسەر کران، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری سنە
گوازراونەتەوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا چالاکێکی مەدەنی و رۆژنامەوانی کورد بە ناوی ” وریا غەفوری ” لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەست بەسەر کرا.
پێنج شەممە ۱۸ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی سەحەر کازمی چالاکی مەدەنی کورد دەسبەسەر کرا.
راگەیەندراوی پێنج ناوەندی مافی مرۆڤی لەسەر دەستبەسەرکردن و مەترسی ئەشکەنجە دانی دوو بەندکراوی کورد هوشمەند عەلی پور و موحەمەد ئۆستاد قادر دوو ئەندامی حزبێکی کوردستانی، رۆژی هەینی ۱۲ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ دەست بەسەر کران و ئێستە لەژێر ئازار و ئەشکەنجەی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات دان.
مانگرتن لە خواردنی زیندانی سیاسی کورد عەلی بەدرخانی
حسێن ئەحمەدی نیاز پارێزەری ناسراوی کورد دەسبەسەرکرا
یازدە ڕۆژ بێ ئاگا بوون لە دۆخی ڕۆژنامەوان وچالاکی مەدەنی کورد فەرهاد جەهانبەیگی
دووشەممە ۱۵ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی کچێکی کورد بەناونیشانی نگیسا شەهبازی خەڵکی شاری ئیلام لەماڵەکەی خۆی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئیلام دەسبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
سەرلەبەیانی ۲۳ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی ، چالاکی مافی مرۆڤی کورد “ئیجلال قەوامی” خەڵکی شاری ســنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵکی شاری ســنە لەلایەن دادگای شۆڕشی ئێرانەوە لەم شارە بانگهێشت کرا.
ڕامین حوسێن پەناهی لە سنەوە بۆ گرتوخانەی رەجایی شاری کەرەج راگوێزرا
پەلامار ولێدان وشکاندنی قامکەکانی دەستی ئەحمەد ئەمین پەنا زیندانی سیاسی
کەماڵ حسێن ڕەمەزان، زیندانی سیاسی کوردی مەحکووم بە ئێعدام بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو لە زیندانی ناوەندی ئێرانەوە لە شاری ورمێ گونزراوەتەوە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا .
فەردین مستەفایی بەرپرسی کەناڵی هەواڵگری سەقز ڕووداو ،و ناسر بەهرام پوور، بەرپرسی کەناڵی شاری سەقز لەایەن ئیتلاعاتی سپای ئێران لە شاری سەقز ڕۆژهەڵاتی کوردستان بانگهێشت کراونولە پێوەندی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەواڵی داخرانی ڕێڕەوی هاتووچۆی کۆڵبەران کەوتنە بەر هەڕەشە ولێپێچینەوە.
دووشەممە ۱۵ی گەلاوێژ، هێزەکانی ئیدارە ئیتلاعاتی ئێــران لە ئیلام هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ” نگیسا شەهبازی” چەلاکی مەدەنی ئەو شارە و سەرەڕای پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان دەسبەسەر و گواستویانەتەوە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعات لەو شارە.
پێنج شەممە ۱۸ی گەلاوێژ “سەحەر کازمی” چالاکی ژینگەپارێزی ســنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر وگوازرایەوە بۆ ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە.
ڕۆژی پێنج شەممە ۲۵ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی ، دوو هاوڵاتی کورد بە ناوەکانی، ” سەرهات خەلیل زادە” خەڵکی ناوچەی برادۆستی ورمێ کەپاش ۳٤ ڕۆژ دەسبەسەری لە گرتووخانەی ئیتلاعات بە تۆمەتی هاریکاری یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکان ئازاد کرا.
پێنج شەممە ۲۵ی گەلاوێژی ۱۳۹۷، خەبات شەکیبا چالاکی مەدەنی و ژینگە پارێزی خەڵکی سنــە بانگهێشتی دادگای حکوومەتی ئێران لە شاری ســـنە کرا.
ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە ئیلام ، هەڕەشەی کوشتنی لەشاعیری کورد بەناونیشانی ” حسێن باقری” ناسراو بە “ژاکان باران” ۳۶ساڵ تەمەن وخەڵکی شاری مەلەکشاهی کرد.
ڕۆژی ٢٦ی گەلاوێژ لە لقی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە شاری سنەی رۆژھەڵاتی کوردستان دانیشتنی پێداچوونەوەی دادگای ئارام فەتحی، ڕۆژنامەنووس و شاعیر بەڕێوەبچێت.
یەکەمین لێپرسینەوەی جەلالی ئەقوامی ڕۆژنامەنوس و چالاکی مافی مرۆڤی لە بەشی دوهەمی لێپرسینەوەی کۆمەڵەی دادوەری شەهید بەهەشتی دوڵەتی ئێران لە شار سنە بەڕێوەچوو .
یەکشەممە ڕێکەوتی ۲۸ی گەلاوێژی ۹۷ ، سێ زیندانی پێڕەوەی ئایینی سوننە ،،بەناوەکانی ” ئەنوەر خزری، خوسرەو بەشارەت و کامران شێخە “کە لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری ورمێ زیندانی کرابوون گوازرانەوە بۆ زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج.
سەیدجەماڵ سەفوی گەنجێکی پیرانشاری دوو حەوتوو پێش لەلایەن ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە لەورمێ دەسبەسەر وگوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
سێ شەممە ۳۰ گەلاوێژی ۹۷، ئومێد ئەسەدی لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەم شاری کامیاران دەست بەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
شەممە ۲۷ی گەلاوێژ خەلیل کەریمی چالاکی کرێکاری کورد خەڵکی شاری ســـنە بانگهێشتی لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئێران لەشاری ســـنە کرا.
کەماڵ حەسەن ڕەمەزان گەڕێنرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئێران لە ورمێ
هەموو جۆرە سەردان و پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە رامین حۆسێن پەناهی قەدەغەکرا
دووشەممە ۵ی خەرمانان، ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران، ئارام یوسفی هاوڵاتی کوردی دانیشتووی سنەی دەسبەسەر
دو کەس بە ناوەکانی سەفەر عەبدوڵاهی و ئەحمەد جەهانگیری بە هۆیی ناڕەزایەتی دژ بە دەست درێژی کردنە سەر کچێکی ۱۲ ساڵە لە ورمێ سزا دران بە ۳۶ ساڵ بەندیخانە
مانگرتن/ ڕامین حسێن پەناهی لێوەکانی خۆی درویەوە
لەماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بانە حوکمی لێدانی ۷۴زەبری قامچی بۆچالاکێکی تێلگرامی بەناونیشانی شوجاع حسێن زادە بەڕێوەبەری کەناڵی تێلگرامی بانە نیووز دیاری کرد.
دووشەممە ۲۹ی گەلاوێژ هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران لەشاری ســنە هەڵیان کوتایە سەرماڵ وشوێنی کاری “موسلیم سوبحانی” چالاکی ژینگە پارێزی وسەرەڕای پشکنینی تەواوی ماڵەکەی،ناوبراویان دەسبەسەر و گوازتۆتەوە بۆ شوێنکی نادیار.

کۆڵبەر و کاسبکار
ڕۆژی ۱٦ گەلاوێژی ۹۷ی هەتاوی لە نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان و ناوچەی قندیل ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “حاسڵ بادبرین” خەڵکی گوندی تەرکش سەربە پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی سنوورپارێزانی کۆماری ئیسلامی ترۆر دەکرێت .
ڕۆژی ۱۹ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی دوو کۆڵبەری کورد،جاوید حەکاری و هاشم تەهوریان خەڵکی سەڵماس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەکاتی کۆڵبەری بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ـەوە کوژران.
پێنج شەممە ۱۸ی گەلاوێژی ۱۳۹۷، کۆڵبەری کورد بەناوی جاویدان حەکاری خەڵکی سەڵماس بەدەستی هێزەکانی سنور پارێزی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا. کوشتنی ئەم کۆڵبەرەی کورد لە هەلومەرجێکدایە کە لە رۆژانی رابردوودا چەند کۆڵبەرێکی تر لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە کوژراون.
شەوی ۲۰ی گەلاوێژ، کاتژمێر ۱۲ شەو بەکاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێزە کانی کۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر لە ۱۲ کۆڵبەریان لە نیزیک گوندی بێوران سەر بە شاری سەر دەشت دەستگیر کردوە .
یەک شەممە ۲۱ گەلاوێژی ۹۷ کۆڵبەرێکی تەمەن ۳۱ ساڵانەی کورد بە ناوی “سەبور یاری” خەڵکی گوندی شمشێری سەر بە هەورامانات لە سەر سنوری شۆشمەی نەوسود بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لەدەست دەدات و بە خەستیش بریندار دەبێت.
سێ شەممە ۲۳ی گەلاوێژ کۆڵبەری کورد ” ئیسماعیل عەزیزی” لە سنووری سەزدەشت بوو بە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانو گیانی خۆی لە دەست دا
چوارشەممە ۲۳ی گەلاوێژ ، هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە دەوروبەری گوندی بێوران سەربە شاری سەردەشت کۆمەڵێک کۆڵبەریان دایە بە دەسڕێژی ڕاستەوخۆ و لەئاکامدا دوو کۆڵبەر بەناوەکانی ڕێبوار خزرپوور و محەممەد حەمزەپوور بریندار بوون.

دووشەممە ۵ی خەرمانانی ۱۳۹۷ی هەتاوی، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران لە گرووپێک لە کۆڵبەر وکاسبکارانی کورد لە سنووری نێزیک بە سەلاسی باوەجانی لەپارێزگای کرماشان دوو کۆڵبەر بریندار بوون.
دوشەممە ۲۹ی گەلاوێژ، لاوێ کورد تەوحید حەقدار تەمەن ١٩ ساڵ، کوڕی بارزان، خەڵکی گوندی دۆستان سەر بە ناوچەی شپیرانی شاری سەڵماس بە هۆی تەقەی هێزە ئەمینیەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەست دا.
لە ڕیکەوتی ۱۰ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی لە سنوری سەڵماس هێزەکانی سنورپارێزی کۆماری ئیسلامی ئێران گروپێک لە کۆڵبەرانی کورد دەدەنە بەر دەستڕێژ و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لەدەست دەدات.
ڕۆژی ۱۱ی پوشپەڕی ۱۳۹۷ی هەتاوی لە گوندی«عەموخانزێ» ی پاسگای سنوور پارێزی دەڤەری چاڵدران لە ناوبەر باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کۆڵبەران و کاسبکاران دەدەنە بەردەسڕێژ و دوو کۆڵبەر بەناوەکانی جەعفەر دەلایی میلان و خەلیل حەیدەرانلو بریندار دەکرێن.
ڕۆژی ۱۰ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی خوێندکارێکی کورد بەناوی مێهرداد ئیبراهیمزادە لە شاری قەزوین لە ڕووداوێکی کرێکاریدا گیانی لە دەستدا.

نارەزایەتی هاوولاتیان
چوار شەممە ۱۷ی گەلاوێژی ۱۳۹۷، کۆمەڵێک لە جوتیارانی چەوەندەر لە شارەکانی نەغەدە و بۆکان لە دژی وەرنەگرتنی پارەی دواکەوتو لە لایەن کۆمپانیای شەکری نەغەدەوە لە بەردم کارخانەی ئەم کۆمپانیایەدا کۆبونەوە.
سێ شەممە ۱۶ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی ، کۆمەڵێک لە کارمەندان و کرێکارانی گۆمڕۆکی تەمەرچین(حاجی عومران) لەسنووری پیرانشار لەناڕەزایەتی دژ بە نەدان مووچەی ئاشکەوتوەکانیان دەستیان دایە مانگرتن.
چوارشەممە ۱۷ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی، کرێکارانی شارەوانی سەردەشت دژ بە دواکەوتنی موچە و نەدانی پارەی بیمە، دەستیان لەکارکێشا و کۆبونەوەی ناڕەزایەتیان پێک هێنا.
ترور و کوشتنی هاوولاتیان
لە چەند رۆژی رابردودا مێر منداڵێکی کورد بە ناوی کارۆ کەریمی کوڕی سەلاح و شلێر ئەژدەری خەڵکی گوندی سەردۆشی سەر بە مەریوان لە لایەن هێزەکانی سپاس پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە توندی لێی دەدرێت.
پارێزەرانی کورد سەرەڕای پیرۆزبایی لە کۆچەر بیرکار، باسی هەڵاواردن ونادادپەروەری لە کوردستان دەکەن.
سێشەممە ۹ گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ” سەید عەلی حوسەینی ” لە لایەن ئێدارەی ئاگاهی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ دەست بەسەر کرابوو و پاش چەندین کاتژمێر بە شێوەیەکی گوماناوی لەم گرتوخانەدا گیانی لەدەست دەدات.
تەرمی گەنجێێکی کوردی یارسانی بەناونیشانی موحسین مورادی تەمەن ۲۷ ساڵ و خەلکی گوندی دارەڕەشی ناوچەی گەورانی کرماشان کە دووحەوتوو بەرلە ئێستە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەشاری کەرەج دەسبەسەر کرابوو ،ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.
تەرمی چالاکێکی پێڕەوی ئایینزای سوننە بەنانیشانی “فەرسید عەلەوی ئابگەرم” تەمەن ۲۵ ساڵ و خەڵکی شاری ورمێ لە ڕێکەوتی ٤ی گەلاوێژ لەشاری “باش قەڵا” ی تورکیا دۆزرایەوە.
یەکشەممە ۲۸ی گەلاوێژی ۹۷ی هەتاوی بەهۆی تێهەڵچوون و دەمەقاڵەی سێ هاوڵاتی کوردی خەڵکی کرماشان لەگەڵ ڕایەداڕێکی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی لەو شارەلە شەقامی دار فرۆشەکان وبەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو ئەو ڕایەدار هاوڵاتییەک کوژراو دووکەسەکەی دیکەیش ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
شەریف باجور و سێ ژینگەپارێزی کورد لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان گیانیان لەدەست دا
ناعەدالتی و هەڵاواردنی هاوولاتیان
دابەزینی ۷۲لەسەتی هێزی کڕینی کرێکاران/ نرخی سەوەتەی ئیش وکار گەیشتە پێنج ملوێن
چوارشەممە دەی گەلاوێژ تاقمێک لە ئەنداانی شۆرا و دێیارانی گوندەکانی ناوچەی خاومیرئاوای سەربە مەریوان، بەهۆی کێشەی کارتی ئەلکتەرۆنیکی دانیشتوانی ئەم دەڤەرە وبێبەری لە قازانجی ئاڵۆگۆڕی شتومەکی سنووری دەستیان لەکار کێشایەوە.
رۆژی هەینی ۱۹ی گەلاوێژ لەنێو پارکێک لە گۆڕەپانی ئازادەگانی شاری کرماشان منداڵە کۆرپەیەکی فڕێ دراو، لە نێو نایلۆنێکی زبڵدا دۆزرایەوە.
چەند ڕۆژێکە زبڵ و خۆڵ لە ناو شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆنەکراوەتەوە کە بە هۆی گەرماو و کەڵەکە بونی بۆنێکی زۆر توند و ناخۆش و بڵاو بونەوەی پیسایی تەواوی ناوچەکەی گرتۆتەوە.
کێشەی بنەڕەتی و زۆری بوولەرزە لێدراوانی کەمئەندامانی کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
چۆڵکردنی ۵۰۰ گوندی کرماشان بەدستی کۆماری ئیسلامی ئێران
ڕۆژی ٤ ی خەرمانانی سالی ۱۳۹۷ هەتاوی کاتژمێر ۲و ٤۳خولەک بە کاتی ڕۆهەڵاتی کوردستان زەوی لەرزەیەکی بەهێز ٦.۱ پێوەری ریختەر چەند ناۆچەیەکی لە باشور و ڕۆژهەڵاتی کورستان هەژاند کە چەقی زەوی لەرزەکە باشوری کرماشان دیاری کراوە
ژینگە
هەینی ۱۲ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی کوردی، بەرزاییەکان و دارستانەکانی کێوی ئاویەر کە یەکێکە لە شوێنە گەشتیاریەکانی شاری سنە ئاگری تێبەر بوو و بە چەندین دۆنم لەو ناوچانە بە هۆی ئاگرەوە سوتان.
ڕۆژی ۱۴ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی دارستان ولەوەڕگەکانی ناوچەکانی نێوان “باڵک ولەنج ئاوا و هانە شێخان و گاگڵ ئاگریان تێبەردرا.
چوارشەممە ۱۵گەلاوێژی، کچێکی ۲۰ساڵ تەمەن کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە لە گەڕەکی فلکەی فەلەستین لەشاری بۆکان ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداوە وبەو هۆیەوە بەشی هەرە زۆری جەستەی سوتاوە.
دوو کچیمێرمنداڵ بەناوەکانی پەروین میرەکی و مەهسا زەکی لەشارەکانی جوانڕۆ و سەردەشت دەستیان دایت خۆکوژی و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
لەماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو پترلە سەد کەس لەدانیشتوانی ناوچە بوولەرزە؟لێدراوەکان لە ” سەلاسی باوەجانی” بەهۆی نەخۆشی سکچوون وڕشینەوەی قورس گوازراونەتەوە بۆنەخۆشخانە.
ئاگری دارستانەکانی پیلە وسلسی مەریوان پەرەی گرتووە وئەوڕۆ گەیشتە سێفی سەروە
شەممە ۲ی خەرمانان، دارستانەکانی دەوروبەری گوندەکانی شینوە و بێزیلێ سەربەشاری سەردەشت ئاگریان تێ بەربوو. ئەم ئاگر کەوتنەوە زۆرێک لە دارستان و لەوەڕگەی ناوچەکەی سوتاندووە.
مین
تەقینەوەی مینی بەجێ ماو لە شەڕێ ئێران و عێراق لە شاری پاوە بوە هۆی لەدەست دانی لاقی گەنجێکی کورد لە گوندی شمشێری سەر بە پاوە.
ڕۆژی هەینی ۲ی خەرمانانی ۹۷ی هەتاوی، هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی “سەردووش” ی یەربە شاری مەریوان بەهۆیتەقینەوەی مین بەگرانی بریندار بوو.
شەممە ۳ی خەرمانان بەهۆی تەقینەوەی مین لەناوچەی سنووری مەریوان وباشووری کوردستان( پێنجوێن) کۆڵبەرێک کوژراو ۳ کۆڵبەری دیکەیش بریندار بوون.
خۆکوژی و کوشتن
یازدەی گەلاوێژی ئەمساڵ، هاوڵاتییەکی ۲۷ساڵ تەمەنی ئیلامی بەناونیشانی ڕەزا نەزەری دەستی دایە خۆکوژی وگیانی لە دەست دا.
دوشەممە ڕێکەوتی ۸ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی شاری سەقز بەناونیشانی ئیلهام تەمەن ۱۷ساڵ لەڕێی خۆکوژییەوە گیانی لەدەستدا.
بەشوودانی نێزیک بە هەزار کچی خوار ۱۸ساڵ لەماوەی چوار مانگدا لە پارێزگای ســنە
ڕۆژی ۱۳ی گەلاوێژی ۹۷ ی هەتاوی ژنێک بە ناوی ئاراستە موحەمەدپور کچی علی و پروانە لە گوندی وزمان ناوچەی خوخوڕەی سەقز خۆکوژی کرد . بە پێی هەواڵ هۆکاری خۆکوژی ئاراستە کێشەی بنەماڵەیی بوە و ناوبراو لە مەزرا خۆی هەڵواسیوە و گیانی لە دەست داوە .
پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆرترین ئاماری خۆکوژی لەساڵی ڕابردوودا لەخۆ گرتووە.ساڵی ڕابردوو پتر لە ۸۹۰ هەوڵی خۆکوژی گیانی خۆیان لە دەست داوە.
لە سنورى ئیدارەى ڕاپەڕین لە ڕۆژانى جەژنى قورباندا دوو ژن خۆیان سوتاندووە یەکێکى تریش خۆى خنکاندووە.
ڕۆژی ۱۳ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی ژنێکی ۱۹ ساڵان بەناونیشانی “ئێران خدری” بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە هەڵی کوتایە گیانی خۆی ولەماڵەکەی خۆی گیانی لە دەستدا.
ژنێکی بەناونیشانی ” پەروانە حسێنی بەهۆی کێشەی باوی ناو کۆمەڵگا لەڕێی خواردنی حەب هەوڵی کوشتنی خۆی دا وپاش ئەوەی دەی گوازنەوە بۆ نەخۆشخانە وبەگوێری دوکتۆرەکە باسی لێکردووە لەمردن پەڕیوەتەوە.

منداڵان
ئاماری ۱۳هەزار کەسی منداڵ ئازاری لەورمێ تەنیا لەساڵێکدا
رۆژی پێنج شەممە ۱۱ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ هەتاوی، منداڵێکی تەمەن ۶ ساڵان خەڵکی شاری بۆکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بە هۆی لێدان و ئازاری لەشیەوە بەدەستی زڕدایکی توشی وەستانی مێشک بوو
باشووری کوردستان
بە پێی سەرژمێری ناوەندە حکومەتیەکانی هەرێمی کوردستان، چارەنوسی لە سەدا ۴۸ی ئەو ئیزەدیانەی کە لە ئاکامی هێرشی داعەش بۆ سەر شەنگال لە لایەن ئەم گروپە تیرۆریستیەوە رفێندراون، دیار نییە.
باکووری کوردستان
سێشەممە ۷ ئاگوست، ڕونکەن دەمیر ، ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی هەواڵی مەزۆپۆتامیا لە ئامەدی باکوری کوردستان دەستگیرکرا. پۆلیسی تورکیا ڕایانگەیاندووە، کە ڕوکەن بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە و گواستوویانەتەوە بۆ ئاسایشی ئامەد.
ئەمینە ئوجاک ۸۲ ساڵان له لایەن حکوومەتی تورکیاوە دەست بەسەر کرا
پۆلیسی تورکیا هێرشی کردە سەر چالاکی دایکانی ئاشتی و ژمارەیەکی زۆری لێیان دەستبەسەرکرد
لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە ئەدەنە ١٤ کەسی سڤیل لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى تورکیاوە دەستگیرکران و ٤ کەس لە دەستگیرکراوەکانیش منداڵن.
رۆژئاوای کوردستان
پێنج شەممە ۹ی ئاگوستی ۲۰۱۸, سوپای تورکیا و گروپە تیرۆریستییەکانی سەر بەو وڵاتە، گەمارۆی گوندی بەرج حەیدەر-ی شارۆچکەی شێراوای عه‌فرین-یاندا و ده‌یان كه‌سیان ڕفاند.
سوپای تورکیا ٢٢ هاوڵاتی عەفرینیان ڕفاندووە و ئەشکەنجەیان کردوون
لێبوردەی نێو نەتەوەیی: تورکیا لە عەفرین داگیرکەرە
دڵگرانی ڕێخراوی لێبوردەیی نێو دەوڵەتی لەهەمبەر مەترسی ئێعدامی زیندانییەکی کوردی رۆژئاوای کوردستان

ئیتر
مەترسی دیپۆڕتی چالاکی سیاسی کورد ” یوسف دادکوش” خەڵکی شاری سەردەشت بۆ ئێران کە هەنووکە دانیشتووی وڵاتی سویدە لە ئارادایە.

لە دوایدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێ شێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
به‌روار:  03/09/2018
769   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   520
کۆی سه‌ردان:   29267040