ئەمریکا 300 بارهەڵگری دیكەی چەك و تەقەمەنی رەوانەی رۆژئاوای دەكا
شارپرێس:
هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ شەڕی دژی داعش زیاتر لە 300 بارهەڵگری دیكەی چەك و تەقەمەنی و كەرەستەی  بیناسازیی رەوانەی رۆژئاوای كوردستان دەكەن.

رۆژی دووشەممە رەوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، رۆژی یەكشەممە 150 بارهەڵگر چەك و تەقەمەنی و كەرەستەی بیناسازی هێزەكانی هاوپەیمانان گەیشتووەتە فڕۆكەخانەو بنكەكانی هاوپەیمانان لە مەنبج.

هەروەها دەڵێت، هێزەكانی هاوپەیمانان 150 بارهەڵگری دیكەیان رەوانەی فڕۆكەخانەی  شەدادی كردووە لە باشووری حەسەكە.

پێشتریش هێزەكانی هاوپەیمانان زیاتر لە 300 بارهەڵگر چەك و تەقەمەنیان رەوانەی رۆژئاوای كوردستان كردووە، كە لەژێر دەستی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) دایە.
ه.م
به‌روار:  03/09/2018
874   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   504
کۆی سه‌ردان:   29267182