درۆیەكی هەمیشەیی

ـ ئۆخەی ئەوە شوكور تۆی.. نیوسەعاتە بەدواتا ئەگەڕێم دیار نیت؟
× كورد: كێی جەنابت؟
ـ نامناسیتەوە؟؟.. موشكیلەم.
*****
صەدام: باشە ئەگەر حەزتان لە قوڕبەسەری و بێ‌ كارەبایی بوو…..
شەعبی عێراق: ئێ‌؟
صەدام: بۆچی بە خۆمتان نەگوت؟
*****
موزیع: مەسئولەكان بەچی ئەتانكوژن؟
تێكۆشەری دێرین: بە ئیهمالكردن.
*****
كچ: چی بكەم بۆ ئەوەی فەرهاد دایم منی لەبیر بێ‌؟
دایك: قەرزی لێ‌ بكە.
*****
پرسیارێكی هەمیشەیی: چۆنی؟
درۆیەكی هەمیشەیی: باشم.
*****
پەیامنێر: ئەها كاك دكتۆر ئەو مەسئولە چەند خاكییە، لەسەر عەرز دائەنیشێ‌؟!!
دكتۆر: مەسەلە ئەوە نییە بەقوربان.
پەیامنێر: ئەی؟
دكتۆر: فەقیرە مایەسیرییەتی.
*****
باوك: ژیان شتی زۆر خۆشی تیایە رۆڵە.
كوڕ: ژیان؟!
باوك: بەڵێ‌.. ژیانی بەعزە كەسێ‌.
*****
كەسناسی: شوكور وا خەریكە گەرماكەمان لەكۆڵ ئەبێتەوە.
هاووڵاتی: بەڵێ‌ شوكور گەلاوێژ كەوتووە.
كەشناسی: ئیتر نۆرەی خۆڵبارینە.

پوکمیدیا
به‌روار:  03/09/2018
652   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1561
کۆی سه‌ردان:   29265315