خالید لەتیف بەکارەساتی ئوتومبێل کۆچی دوایی کرد
کاک خالید یوسف لەتیف کە کوردێکی مالمۆیە ، ڕۆژی هەیینی 2018.8.31 لە کارەساتێکی ئوتومبێل لە نێوان هەولێر -پیرمام کۆچی دوایی کرد.
خوالێ خۆش بوو برای کاک ماجید و کاک سەردار و کاک نەوزاد و نازدار خانی خێزانی کاک جەمالی حاجی حەسەنە.
خانەوادەکەی لەمالمۆوە گەڕاونەتەوە بۆ هەولێر و بڕیارە تەرمەکەی بهێننەوە و لەمالمۆ بە خاکی بسپێرن وپرسەشی بۆ دابنێن.
مالمۆکورد لە ناشتن وپرسەکەی ئاگادارتان دەکاتەوە
بهروار: 01/09/2018
3959 جار خوێندراوهتهوه
|