قاچاخچییەکان مامەڵەی کۆچکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەکەن
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا قاچاخچییەکان سەفەر و بەڵگەنامەی ساختە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت بە قاچاخ لە تورکیان خۆیان بە سوید بگەیەننە بڵاو دەکەنەوە.

بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت توانیویەتی ئەم بابەتە ئاشکرا بکات. جێی باسە کە بە ئاشکرا قاچاخچییەکان ز انیاری لەسەر کارە نایاساییەکەی خۆیان بەبێ ترس بڵاوەکەنەوە. ئێکۆت، پەیوەندی بە یەکێک لەو قاچاخچیانەوە کە ژمارەی تەلەفۆنی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان داناوە کردووە. قاچاخچییەکە دەڵێ،

نرخی سەفەرەکەی تۆ لە تورکیا بۆ ئیتالیا ٧،٥٠٠ دۆلارە، پاشان کەسێک لە سویدەوە دێت بۆ ئیتالیا بەدواتاو  دەتگەیەنێتە سوید، ئەویش ١٠ هەزار یۆرۆی دەوێ. ئەمەی من پێت دەڵێم بەسەلاماتی و گەرەنتی دەتگەیەنینیە سوید. ڕێگەی دیکەش هەیە کە دەتوانی بیگریتە بەر، بەڵام لەو ڕێگەی دیکە دەکرێ هەموو شت ڕووبدات.

 ئەم کەسە کە ئێکۆت بە ناوی خوازراوە پەیوەندی پێوە کردووە باسی لەوە کردووە کە بەڵگەنامەی ساختە و بلیتی سەفەر بۆ سوید لە ڕێگەی فەیسبووکەوە بەو کەسانەی دەیانەوێ بە قاچاخ بەسوید بگەن دەفرۆشێ. پەیچی پەیسبووکەکەش بە عەرەبییە. جێی باسە بەقاچاخ لە تورکیاوە بۆ سوید بەگشتی زیاتر لە ١١٠ هەزار کرۆنی تێ دەچێت.

 دوێنی نەتەوە یەکگترتووەکان یەکەم توێژینەوەی جیهانی خۆی لەسەر کەسانی قاچاخچی بە مرۆڤەر بڵاو کردەووە. لە توێژینەوەیەدا هاتووە کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ قاچاخچی و کارە نایاساییەکانیان بووە بە بازاڕێکی کراو و گرنگ. نیکلاس لوند لە بەشی ئۆپەراسیۆنی نەتەوەیی لە دەزگای پۆلیس (NOA) ئەم بابەتە پشتڕاست دەکاتەوە کە ئەوانیش لەم کارە نایاساییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە ئاگان. لوند ئاماژە بەوەش دەکات کە هەندێک جار لە ڕێگەی کۆمپانیاوە ئەم کارە دەکرێت و دەڵێ.

     بۆ نمونە کۆمپانیاکانی گەشت کردن یاساین، بەڵام لە نێو کۆمپانیاکەدا دەکرێ کەسێک هەبێت کە بەهەوسی خۆی و بەبێ ڕەچاوکردنی یاساکانی کۆمپانیاکە ئەم کارانە بکات. یان دەکرێ هەندێک جار دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا گەشتیارییەکەش لەمە بە ئاگا بێت.

نیکلاس لوند لە درێژەی وتەکانیدا سەبارەت بە پرسی دۆزینەوەی چارەسەر باسی لەوە کردووە کە کاتێک گرووپێکی فەیسبووک دادەخەن، دەست بەجێ پەیچێکی نوێ بۆ کارە نایاساییەکان دەکرێتەوە. بۆ ئەوەش دانەخرێت هەندێک جار کاری یاسایش تێکەڵ بە کارەکانیان دەکەن بۆ ئەوەی فەیسبووکەکەیان دانەخرێت
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  28/08/2018
747   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   681
کۆی سه‌ردان:   29259854