نەتەوە یەکگرتووەکان: تاوانی جینۆساید دژی موسڵمانانی رۆهینگیا ئەنجامدراوە

شارپرێس:
نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، هێزە چەكدارەكانی میانمار خراپـترین تاوانیان بەرامبەر موسڵمانە ڕۆهینگییەكان ئەنجامداوە، بۆیە دەبێت لێكۆڵینەوە لەگەڵ ژەنەڕاڵە باڵاكانی ئەو وڵاتە بكرێت و بە تاوانی جینۆساید دادگایی بكرێن.

نوسینگەی مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ئەمڕۆ دووشەممە لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، ئەو لێكۆڵەرەوانەی لە لایەن ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە لە مانگی سێی ساڵی 2017 ڕاسپـێردران بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕەوشی ڕۆهینگییەكان، گەیشتنە ئەو ئەنجامەی سوپای میانمار و هێزی ئاسایشی دیكەی ئەو وڵاتە لە هەرێمەكانی كاچین و ڕاخین و شان بە چەندان شێوە مافەكانی مرۆڤیان پـێشێلكردووە.

بەپـێی ڕاپـۆرتەكە، ئەو هێزانەی سەر بە دەوڵەتی میانمار بەبێ جیاوازی ڕۆهینگییەكانیان بێ‌سەروشوێن كردووە و ئەشكەنجەیان داون و كوشتوویانن و دەسـتدرێژی سێكسیان كردووەتە سەر ژنانیان و لە منداڵەكانیان داون و گوندیان بە تەواوی سووتاندوون.

لەراپۆرتەكەدا هاتووە، هێندە بەڵگە هەن بەسە بۆ ئەوەی گەورە بەرپـرسانی سوپای میانمار لەسەریان دادگایی بكرێن لە لایەن دادگایەكی تایبەتەوە تاوەكو بڕیار بدرێت ئەوەی لە هەرێمی ڕاخین كردوویانە جینۆسایدە.

لێكۆڵەرەوان لیستێكیان ئامادەكردووە بە ناوی ئەو كاربەدەستانەی بەرپـرسی سەرەكین لە پـێشێلكاریـیەكان، لەوانە ژەنڕاڵ مین ئۆنگ هلاینگ سەرۆكی سوپا و 5 ژەنەڕاڵی دیكەی باڵا.

ڕاپـۆرتەكە ڕەخنەی توندیش لە ئونگ سان سوو كی، سەرۆكی حكومەتی میانمار دەگرێت كە پـۆستەكەی و دەسەڵاتەكانی خۆی بەكارنەهێناوە بۆ ڕێگەگرتن لە پـێشێلكاریـیەكانی لە هەرێمی ڕاخین كراون.
ه.م 

سەیری ڤیدیۆکە بکەن
به‌روار:  27/08/2018
610   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
ماسکی سویدی و کەری شارباژێر‼ دەڵێن ڕۆژانە ژمارەیەک کەر دەچوونە ناو مزگەووتی گووندی (وەڵانە ). خەڵکی شارباژێریش پێیان دەڵێن: خۆتان نوێژ ناکەن، بەس گوناحە مەیەڵن ئەو کەرانە درێژه‌ ...
ڕات چییە بەرامبەر وەڵامەکەی سوید؟ دۆناڵد ترەمپ ڕەخنە لە ستراتیجییەتی سوید بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەگرێت و دەڵێت وەزعی سوید زۆر خراپە. لە وەڵامی ئەم ڕەخنەیە و قسەکانی تری ترە درێژه‌ ...
بەپێ ئەو پێشنیازە کە بەمزوانە دەنێردرێت بۆ پەرلەمان بۆ پەسەندکردن حکوومەت لەماوەی قەیرانی کۆرۆنادا بەڵام زۆرترینی تا سێ مانگ بۆی هەیە بڕیار بدات بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان بەڵام بڕی درێژه‌ ...
بە پاسکیل چوو بوە دەرەوە ،کەوتبوە ناو مەفرەزەی پۆلیسەوە. ئەوەنە ترسا بوو ووتبوی دەچم بەنزین تێ دەکەم. 🚲 درێژه‌ ...
کۆرۆنا وەک ژنهێنان وایە تا 15ڕۆژ هەستی پێناکەیت. دوای دەزانی چ بەڵایەکت بەسەر هاتووە.😍 درێژه‌ ...
هەپەگە رایگەیاند، تێکۆشەر گەڤەر (موسلح ئیکە) ئەندامی ئەنجوومەنى سەربازیی هەپەگە ساڵی رابردوو لە هێرشێکى ئاسمانی دا شەهیدبووە. راشیگەیاند "وەک هاوڕێیەکى پێشەنگ لە مێژووی تێکۆشانما درێژه‌ ...
پیاوێک لە سووپەرمارکێتێکدا بە عەرەبانەیەکەوە بۆ ژنەکەی دەگەڕێت ، لە ناکاو خۆی دەکێشێت بە پیاوێکی تردا ، پێی ئەڵێ ئای ببوورە بۆ ژنەکەم ئەگەڕێم! پیاوەکەی تریش دەڵێ : ئای لەو سود درێژه‌ ...
پیرێژنێک دەچێت بۆ تاقیگە، پشکنینەکانی وەربگرێتەوە. بە هەڵە پشکنینی ژنێکی تریان دایە و پێیان ووت: دایە حاجی تۆ دوو گیانی. ئەویش ووتی : ئاخر زەمانە پیاو ناتوانێت متمانە بە باین درێژه‌ ...
پیاوێک دەچێتە لای قازی تا ژنەکەی تەڵاق بدا. قازی دەڵێ: بۆ تەڵاقی دەدەیت؟ پیاو: وەڵا مورتاح نیم لەگەڵی. ژن: وەڵا درۆ دەکات، هەرچی پیاوی گەڕەکە مورتاحن لەگەڵما، ئەم نەبێت.😍 درێژه‌ ...
مشەو پاشای سوید وتەیەکی پێشکەش بە خەڵکی سوید کرد. کارڵ گوستاڤی شانزدەیەم لە بەشێک لە قسەکانی دا وتی: کۆڤید 19 سوید و جیهانی هەڕەشە لە سوید و جیهان دەکات. شەقام و مەیدانەکانی شار چ درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   182
کۆی سه‌ردان:   19166016