( کە ژنێک بو بە بێوەژن )

کە ژنێک بوو بە بێوەژن ئیتر لە ماڵە باوانیا وەک کائینێکی حەیابەر وەک تاوانبارێکی گەورە تەماشای ئەکرێت.
.
کە ژنێک بوو بە بێوەژن جلەکانی، پێکەنینەکانی، گریانەکانی، هاتوو چۆی ماڵە خوشکوو براکانیشی ئەکەوێتە ژێر سانسۆری قەبیلە.

کە ژنێک بوو بە بێوەژن لە گەڕەکا ماڵەکەیان بە ناونیشانی (ئەو ماڵەی بێوەژنەکەیان هەیە) ئەناسرێتەوە بەڵام ئەگەر لە هەمان ماڵا حەوت چەقاوە سوری سەرسەری هەبن کەس باسیان ناکا.

کە ژنێک بوو بە بێوەژن عەیبەیە بە تەنیا بڕواتە خەستەخانە عەیبەیە بە تەنها بڕواتە بازاڕ،بەڵام چڵمنەکەی برای سێ دانە ژنی تەلاق داوەو رۆژانە لە بەر دەنگی تەقەی پولی دۆمینەکانی بازاڕ هەراسان بوە.

کە ژنێک بو بە بێوە ژن ئەگەر سەردانی قەیسەریەکەی بازاڕی کرد بە قودرەتی قادر هەرچی پیاوی دوکانداری بازاڕەکە هەیە وەک ئەوەی گەڕی تێی دابن ئەکەونە گەڵو گون خوراندن.

یەکێک هاوار ئەکا ئەرە خاڵە حەمە بانگی عەسری نەفەرمو یەکێک هاوار ئەکا لێی بڕاوە قەدری باش ئەزانێ!.ئیتر بە خەیاڵی بۆگەنی ئەوان ئەو ژنە سوێێ بۆتەوە بۆ بۆگەنی بن باڵو ناوگەڵی ترشاوی ئەوان!

کە ژنێک بو بە بێوە ژن سەرسەریەکی شەلاتی کە ناوی خۆی ناوە هونەرمەندی گۆرانی بێژ گۆرانیەکی بۆ کلیپ ئەکاو هاوار ئەکا ( بێوەژنە دەستی دوە).
شەلاتیەکی تریش سیدیەکەی ئەخاتە سەر ئاخیر سەوتو لە گەڵیا تەزبیح بائەدا.

کە ژنێک بو بە بێوەژن ئیتر ئەبێت بە کزۆڵیەوە چاوەڕێێ کەرەمی پیاوێک بکات کە بێتە داوای لە باشتری حاڵەتیشدا پیاوێکی سەرو سمێڵ بۆیاخکراوی ژندار دێت کە باوکی ژنە بێ یەکو دو بە مەمنونیەوە ڕازی ئەبێت.

کە ژنێک بو بە بێوە ژن ئەگەر جلێکی جوانی لە بەر کرد ئەگەر دەستێکی هێنا بە خۆیا ئیتر بەر لە هەمو کەس دراوسێکانی پێێ ئەڵێن ئەوە بە دوای شودا ئەگەڕێ.

ژنێک تەنها لە بەر ئەوەی نەبێتە بێوەژن ئەبێت بەرگەی ئیهانەو لێدانو خیانەتو جنێوی پیسی مێردێکی سەخیف بگرێت.
ژنێک تەنها لە بەر ئەوەی نەبێتە بێوەژن ئەبێت هەمو ژیانی لە زیندانێکا بە ڕێ بکات.

ژنێک ئەوە ئەزانێ کە ئەگەر بو بە بێوەژن ئیتر ئەبێتە ئینسانی دەستە دوو پیاوێکی خوێڕی پێێ ئەڵێت قیمەتی نیە چونکە سەر مۆر نیە!

میلەتێک ئەگەر ئائەمە تێڕوانینی بێت بۆ ژنێک ئەگەر دە ئەوەندەی تریش دەرچوی زانکۆو نویژکەرو سیکۆلارو تەرەماشی هەبێت هەر گەمژە ترین میلەتی سەر زەویە!

"حوسین عەلی شەر يف"

به‌روار:  27/08/2018
1007   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   688
کۆی سه‌ردان:   29259893