سەرۆکی کۆریا لە بازاڕی گۆشت فرۆشان
سەرۆکی چین هەستا بە ئەنجامدانی سەردانێکی فەرمی بۆ نێو بازاڕی گۆشت فرۆشەکان , بازاڕەکە زۆر خاوێن و ڕێک و پێک بوو , سەرۆک بە یاوەری دەست و پێوەندەکانی لە میانەی سەردانەکەیدا چاوی کەوت بە گۆشتفرۆشێک و ئەم گفتۆگۆیە لە نێوانیان ڕوویدا ......
سەرۆک : گۆشتەکەت خراپ نیە , ئەمڕۆ بازاڕت چۆن بوو .!!
گۆشفرۆش : بە شێوەیەکی گشتی باشە , بەڵام ئەمڕۆ یەک کیلۆ گۆشتم نەفرۆشتووە .
سەرۆک : لەبەرچی .....!!!
گۆشتفرۆش : بە هۆی سەردانەکەی بەڕێزتەوە ڕێگە بە خەڵک نەدرا بێنە بازاڕەکەوە .
سەرۆک : باشە کەواتە ئەمڕۆ من دەبمە کڕیارت , بێ زەحمەت چوار كیلۆ گۆشتم بۆ بکێشە .
گۆشتفرۆش : ببورە قوربان ناتوانم گۆشتت پێ بفرۆشم .
سەرۆک : بۆچی ناتوانی ... !!!
گۆشتفرۆش : گەورەم بە هۆی سەردانەکەی بەڕێزتەوە هەرچی چەقۆ هەبوو پۆلیسەکان کۆیان کردەوەو بردیان .
سەرۆک : دەتوانی بەبێ چەقۆ ئەو کارە بکەیت , ئەم پارچە گۆشتەم بۆ بکێشە .
گۆشتفرۆش : ببورە گەورەم ناتوانم پێتی بفرۆشم .
سەرۆک : ئەمجارە لەبەرچی ...!!!
گۆشتفرۆش : گەورەم چونکە من گۆشتفرۆشەکە نیم , من ئەفسەرم لە هێزی پۆلیسی ناو شار .
سەرۆک بە تووڕەییەوە : بڕۆ بانگی گەورەکەت بکە .
گۆشتفرۆش : گەورەم ئەویش لە دوکانەکەی بەرامبەرمە 😄😄 .
ئەوە چیرۆکی ئەو بەرپرسانەیە لەبەرچاووی خەڵک و کامێرا ئاوا خۆیان سادەو خاکی نیشانی خەڵکی ئەدەن .
وەرگيراوه
بهروار: 27/08/2018
662 جار خوێندراوهتهوه
|