شەهید بوونی 5 گەریلا لە دەرسیم و جولەمێرگ
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل 'هەپەگە'، ناسنامەی ئەو ٥ گەریلایەی ئاشکرا کرد کە لە شەڕەکانی دەرسیم و جولەمێرگدا شەهید بوون.
هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکی نوسراویدا ڕایگەیاند کە لە شەڕەکانی ناوچەی گەڤەری جولەمێرگ و دەرسیم پێنج گەریلا شەهید بوون. دوو گەریلایان لە جولەمێرگ و سێی تریشیان لە دەرسیم بە شێوەیەکی قارەمانانە شەڕیان کردووە و پاشان شەهید بوون.

دەربارەی ئەو بابەتە، هەپەگە ئەم زانیاریانەی لە ڕاگەیەندراوەکەیدا بڵاوکردووەتەوە:

ڕۆژی ٩ ی ئەم مانگە، کاتێک کە یەکینەیەکی ئێمە لە نزیک گوندی مەسکەنی سەر بە ناوچەی گەڤەری جولەمێرگ بە ئەرکی خۆیان هەڵدەستان، ڕووبەڕووی سەربازانی سوپای تورکیای داگیرکەر بوونەوە و شەڕ هاتە ئاراوە. لەو شەڕەدا ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی سوپای تورکیا کوژران. لەو شەڕەدا هەردوو هاوڕێمان ڕەشید و ڕزگار کە هەتا دوا فیشەکی خۆیان شەڕیان کرد، قارەمانانە شەهید بوون.

لە ڕاگەیەندراوی ڕۆژی 14 ی ئەم مانگەماندا ڕامانگەیاندبوو کە ڕۆژی 11 ی ئەم مانگە لە ناوچەی پلەمووری سەر بە دەرسیم، لە نێوان گروپێک لە گەریلاکانی ئێمە بە پێشەنگایەتی ئاتاکان ماهیر و هێزەکانی داگیرکەر تەواوی ڕۆژەکە شەڕ ڕوویدابوو. لەو شەڕەشدا لەگەڵ هاوڕێیانی ئێمەدا هەریەک لە ئاتاکان و ڕۆنی، ٤ گەریلای تر شەهید بوو بوون. پاش ئاشکرابوونی ناسنامەکانیان، ئێمە ناسنامەی ئەو گەریلایانە بۆ ڕای گشتیی ئاشکرا دەکەین. هاوڕێیانی ئێمە بە ناوەکانی ڕابوون، شۆڕش و زنار و هاوڕێیەکی ترمان کە سەر بە پارتی کۆمیناری شۆڕشگێڕ 'دەکەپە' و هێزە یەکگرتووەکانی ئازادی 'بۆگ' محەمەت عەلی کاسیرگا بە نازناوی بارش مستەفا کالافاتە.

 

ناسنامەی هەر پێنج گەریلا شەهیدەکەش بەم شێوەیە:
نازناو: ڕەشید سەردار

ناو و پاشناو: سەلیم یاڤوز کارائۆگلان

شوێنی لەدایکبوون: دیلۆک

ناوی دایک و باوک: مەلیحە – شێخۆ

شوێن و بەرواری شەهید بوون: جولەمێرگ – ڕۆژی ٩ ی تەباخ/١٨خەرمانانی ساڵی ٢٠١٨

نازناو: ڕزگار ئۆرەمار

ناو و پاشناو: فیکرەت فەندیک

شوێنی لەدایکبوون: جولەمێرگ

ناوی دایک و باوک: موحبەل – نەزمی

شوێن و بەرواری شەهید بوون: جولەمێرگ – ڕۆژی ٩ ی تەباخ/١٨ی خەرمانانی ساڵی ٢٠١٨
نازناو: ڕابوون زنار

ناو و پاشناو:سەروەت ئۆزالپ

شوێنی لەدایکبوون: مووش

ناوی دایک و باوک: حەسرەت – زولفەقار

شوێن و بەرواری شەهید بوون: دەرسیم – ڕۆژی ١١ ی تەباخ/٢٠خەرمانانی ساڵی ٢٠١٨

نازناو: شۆڕش ماسیرۆ

ناو و پاشناو:فورات کایا

شوێنی لەدایکبوون: مووش

ناوی دایک و باوک: ییلدز – چەلیک

شوێن و بەرواری شەهید بوون: دەرسیم – ڕۆژی ١١ ی تەباخ/٢٠خەرمانان ساڵی ٢٠١٨

نازناو: زنار جەسارەت

ناو و پاشناو: فەرید چاکار

شوێنی لەدایکبوون: ئەرزڕۆم

ناوی دایک و باوک: نەجلا – سیراجەددین

شوێن و بەرواری شەهید بوون: دەرسیم – ڕۆژی ١١ ی تەباخ/٢٠خەرمانانی ساڵی ٢٠١٨

 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیدا، هەپەگە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کردووە و بەڵێنی بەردەوامیی تێکۆشانیان دووپاتکردووەتەوە و تێیدا هاتووە:

بە تایبەتی سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی شەهیدان و بە گشتییش سەرەخۆشیی لە تەواوی گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەین و هەتا هیوا و ئاواتی هەڤاڵانمان بەدی نەهێنین، بە هەموو هێزی خۆمان بەردەوامیی بە تێکۆشان دەدەین."

فورات نیوز
به‌روار:  27/08/2018
717   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   913
کۆی سه‌ردان:   29255719