بە ڤیدیۆ گەورەترین فێستیڤاڵی قوربانی ئاژەڵی جیهانی لە نیباڵە
گ.م
مالمۆکورد
فێستیڤاڵی گادیمای لە نیباڵ کە بە پێنج ساڵێک جارێک هیندۆسەکانی نیباڵ دەیکەن ، گەورەترین کووشتارگەی ئاژەڵە لە جیهاندا.
لە حەفتەی یەکەمی مانگی نۆڤەمبەر دەست پێ دەکات و لەیەکم ڕۆژدا 5 هەزار ڕەشە ووڵاخ سەر دەبڕێ و نزیکەی مانگێک دەخایەنێ کە ڕەشە ووڵاخ و مەڕ و بزن و بەراز و مشک و باڵندەی تیا سەر دەبڕێ کە ژمارەیان دەگاتە 300.000 سەر ئاژەڵ.
قوربانییەکە بۆ خوای هیندۆسیەکانی نیپاڵە بەنوای گادیما تا شەڕیان لە کۆڵ بکاتەوە و بەختەوەرییان بۆ بهێنێ.
بە پێچەوانەی هیندۆسەکانی هیندەوە کە ڕەشە وولاخ سەر نابڕن.
ڕێکخراوە ئاژەڵ دۆستەکانی جیهان بە ژینۆساید ئەم فێستیڤاڵە دەناسێنن و فشرای زۆریان لەسەر حکومەتی نیپاڵ کردووە، بەڵام کاربەدەستانی ئەو ووڵاتە دەڵێن ئەمە پەیوەندی بە باوەڕی خەڵکەوە هەیە و ناتوانن ڕێگری لێبکەن.
سەیری ڤیدیۆکە بکەن
بهروار: 26/08/2018
643 جار خوێندراوهتهوه
|