حه‌وته‌مین سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوستراڵیا دەڵێ هیچ گۆڕانكارییه‌ك له سیاسه‌تی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی‌قاچاخدا ڕوونادات
هەژار تەها
مالمۆکورد
ئوسترالیا : حه‌وته‌مین سه‌رۆك وه‌زیران له‌ماوه‌ی 11 ساڵدا سوێندی یاسایی خوارد هیچ گۆڕانكارییه‌ك له سیاسه‌تی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی ده‌ریایی قاچاخدا ڕوونادات پاش ئه‌وه‌ی پارتی لیبراڵی ده‌سه‌لاَتدار متمانه‌ی له ماڵكۆم تێرنبوڵ ، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی ئوسترالیا سه‌نده‌وه، جارێكی كابینه‌ی حكومه‌تی ئوسترالیا هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و له چه‌ند خولێكی ده‌نگداندا، سكۆت مۆریسن، توانی متمانه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی حیزبه‌كه‌ی ده‌ست بهێنێت و وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی ئوسترالیا هه‌ڵبژێردرا. سكۆت مۆریسن، بووه حه‌وته‌مین سه‌رۆك وه‌زیران له ماوه‌ی 11 ساڵی ڕابردوودا كه پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌رده‌گرێت له‌و وولاَته. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی بالاَی پارتی لیبراڵی ئوسترالیا یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر پیاده‌كردنی سیاسه‌تی كۆچی ئێستای ئوسترالیا و هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌و ڕووه‌وه ڕوونادات. به‌وه‌ش ، ئوسترالیا به‌رده‌وام ده‌بێت له سیاسه‌تی گرتن و گێڕانه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی ده‌ریایی قاچاخ بۆ ئه‌و وولاَته‌ی لێوه‌ی چوون.
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ری هه‌واڵی ئێس بی ئێسی ئوسترالیی
به‌روار: 26/08/2018
1325 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|