كونسوڵی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر ڤیزا ناداته ده‌رهێنه‌رێكی كورد
شۆڕش محەمەد
مالمۆکورد
ده‌رهێنه‌رێكی سینه‌مای كوردی بۆ به‌شداریكردن له سێ فێستیڤاڵی سینه‌مایی ئه‌مریكا بانگێشت كراوه، به‌ڵام كونسوڵی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر ڤیزای ناداتێ بۆ به‌شداریكردن له‌و فێستیڤاڵانه‌دا.
جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر ده‌رهێنه‌ری سینه‌مای كوردی رایگه‌یاند "فیلمی (ئه‌یلان) كه به‌سپۆنسه‌ری زانكۆی نۆڵچ به‌رهه‌مهێنراوه له‌سێ فێستیڤاڵی سینه‌مایی ئه‌مریكا وه‌رگیراوه بۆ نمایشكردن و كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كونسوڵی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر ڤیزام ناداتێ ناتوانم له‌و سێ فێستیڤاڵه‌دا ئاماده بم و بچمه ئه‌مریكا".
له‌باره‌ی ئه‌و سێ فێستیڤاڵه‌ی كه فیلمی (ئه‌یلان)ی تیادا نمایش ده‌كرێت، جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه وتی "سێ فێستیڤاڵه‌كه بریتین له :باشترین دۆكیۆمێنت فیلم فێستیڤاڵ، فێستیڤاڵی سینه‌مایی میلروز ،فێستیڤاڵی پایز بۆ كورته فیلم".
له‌باره‌ی چیرۆكی فیلمه‌كه‌وه ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر وتی "چیرۆكی فیلمه‌كه باس له ئه‌یلان كوردی ده‌كات كه له‌سوریا شه‌ڕ ده‌ستپێده‌كات له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی رێگه‌ی تاراوگه ده‌گرنه به‌ر و به‌ره‌و توركیا به‌ڕێده‌كه‌ون، به‌ڵام له‌وێ به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ن به‌كه‌ناری ئارامی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا ده‌یكاته قوربانی".
فیلمی سینه‌مایی (ئه‌یلان) له‌لایه‌ن جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه و ئومێد رۆژ كاری مۆسیقای فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێكردووه و هه‌روه‌ها ئالان رۆژبه‌یانی كاری گرافیك و دیزاینی فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردوه.
دواهه‌مین فیلمی سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر فیلمێك بوو به‌ناوی (بێده‌نگی ئاسمان) كه له‌كه‌متر له ساڵێكدا له 54 فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانیدا به‌شداری كرد‌و چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا.
جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر ره‌حمان له‌دایكبوی ساڵی 1983ی شاری هه‌ولێره، له‌ساڵی 2001ه‌وه ده‌ستیداوه‌ته كاری سینه‌مایی و له‌نزیكه‌ی 40 كورته فیلم‌دا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوه و له 13 فیلمی سینه‌مایی درێژیشدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوه و له‌ساڵی 2010ه‌وه كاری ده‌رهێنانی سینه‌مایی ده‌كات.
به‌روار: 26/08/2018
976 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|