به ڤيديۆ.. له عه‌فرين فه‌رمانده‌ى ليواى سوڵتان سڵێمان شا ده‌ستدرێژى سێكسى ده‌كاته سه‌ر ئافره‌تێك
K24 – هه‌ولێر:
ئيسرا يوسف خه‌ليل، ئافره‌تێكى ته‌مه‌ن 25 ساڵى ده‌روبه‌رى حه‌مايه و له گرته‌يه‌كى ڤيديۆييدا ئاشكرايكرد، كه فه‌رمانده‌ى ليواى سوڵتان سڵێمان شاى سه‌ر به توركيا به زه‌برى چه‌ك ده‌ستدرێژى سێكسى كردووه‌ته سه‌ر.
ئيسرا ئاشكراشيكردووه، كه ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌ستدرێژى سێكسى كردووه‌ته سه‌ر ناوى محه‌ممه‌د جاسم ناسراو به ئه‌بو عه‌مشه بووه و له ناوچه‌ى شێخ حه‌ديدى ده‌وروبه‌رى عه‌فرين ده‌ستدرێژى سێكسى كردووه‌ته سه‌ر و به‌و هۆيه‌وه كۆرپه‌كه‌ى له‌بار چووه.
هاوكات ئه‌بو فه‌هد (حه‌سه‌ن عه‌بدۆ) هاوسه‌رى ئيسرا له گرته‌يه‌كى ڤيديۆييدا هه‌واڵه‌كه‌ى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و دووپاتيكردووه‌ته‌وه، كه هاوسه‌ره‌كه‌ى له لايه‌ن ئه‌و فه‌رمانده‌يه‌ى ميليشيايه‌ى سه‌ر به توركياوه ده‌ستدرێژى سێكسى كراوه‌ته سه‌ر.
له به‌رامبه‌ردا، نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى ئه‌و ميليشيايه، ره‌تيكردووه‌ته‌وه فه‌رمانده‌كه‌يان هيچ كارێكى له‌و جۆره‌ى كردبێت و ئيسرا به ژنێكى داوێنپيس وه‌سفده‌كه‌ن و ده‌ڵێن بۆ وه‌رگرتنى پاره ئه‌و قسانه‌ى كردووه.
هاوكات سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى ئه‌و سوپايه‌ى توركيا بۆ ميليشياكانى سووريا درووستيكردووه، ليژنه‌يه‌كى بۆ لێكۆڵينه‌وه له رووداوه‌كه پێكهێناوه.
نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى ميليشياى سوڵتان سڵێمان شا، باسى له‌وه‌شكردووه، ئه‌وانه‌ى ئه‌و ده‌نگۆيانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه ده‌يانه‌وێت ناوبانگى ميليشياى جه‌يشى حوڕ بشێوێنن و به‌كرێگيراوى رژێمى سووريان.
ليواى سوڵتان سڵێمان شا، ئه‌بو عه‌مشه سه‌رۆكايه‌تى ده‌كات و له سه‌ره‌تاى 2016 دامه‌زراوه و زۆربه‌ى چه‌كداره‌كانى خه‌ڵكى ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى حه‌مان.
چالاكانى سووريا له رێى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه چه‌كدار و فه‌رمانده‌كانى ئه‌و ميليشيايه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه ده‌ست له دزى و تاڵانى ناپارێزن و ناوبه‌ناويش ده‌نگى تۆماركراوى يه‌كێك له به‌رپرسه‌كانيان بڵاوده‌كرێته‌وه، كه داواى كۆكردنه‌وه‌ى پاره و راوڕووت ده‌كه‌ن و به شێوه‌يه‌كى به‌ربڵاو له‌سه‌ر رێگه‌كان بازگه داده‌نێنن و به زۆره‌ملێ پاره له خه‌ڵك ده‌ستێنن.
سه‌رچاوه: المدن
سەیری ڤیدیۆکە بکەن
به‌روار: 25/08/2018
1904 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|