لەیلا بیرلیک تورکیای بەجێهێشتووە و داوای مافی پەنابەرێتی لە یۆنان دەکات.
لەیلا بیرلیک پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموکراسی گەلان (هەدەپە) لە پەرلەمانی تورکیا، داوای مافی پەنابەرێتی لە یۆنان دەکات.

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنیی بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی چوارشەممەی ڕابردوو لەیلا بیرلیک بە شێوەی نایاسایی لە تورکیاوە چووەتە یۆنان، لە ئێستادا داوای وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی لەو وڵاتە دەکات، ئەوەش پێدەچێت پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و ئەسینا ئاڵۆزتر بکات.

لەیلا بیرلیک تەمەنی ٤٤ ساڵە، پێشتر نوێنەری پارێزگای شرناخ بوو لە پەرلەمانی تورکیا لەسەر لیستی هەدەپە، لە مانگی ئایاری ٢٠١٦ بە تۆمەتی پەیوەندی بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) مافی پەرلەمانتاری لێسەندرایەوە و لە ٤ی تشرینی دووەمی هەمان ساڵدا لەگەڵ ١٣ پەرلەمانتاری دیکەی هەدەپە دەستگیرکران.

لە کانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٧ دادگای شرناخ بڕیاری ئازادکردنی لەیلا بیرلیکی دەرکرد بەڵام گەشتکردنی بۆ دەرەوەی وڵات لێ قەدەغەکرد و لەوکاتەوە تا ئێستا چاودێری حکومەتی تورکیای لەسەربووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە پەیوەندییەکانی تورکیا و یۆنان لە ئێستادا لە دۆخێکی باشدا نییە، چونکە ئەنقەرە داوای ڕادەستکردنەوەی ٨ سەربازی وڵاتەکەی لە ئەسینا دەکات کە بە تێوەگلان لە کودەتا شکستخواردووەکەی ١٥ی تەموزی ٢٠١٦ تۆمەتباریان دەکات.
ئێن ئاڕتی
به‌روار:  24/08/2018
964   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   481
کۆی سه‌ردان:   29233030