بەهۆی سێکسەوە چوار یاریزانی ژاپۆن دەركران
نەوا
بەهۆی چونە شوێنی لەشفرۆشی و ئەنجامدانی پەیوەندی سێكسی، چوار یاریزانی هەڵبژاردەی تۆپی باسكەی ژاپۆن لە تیمەكەیان دەركراو لە ئیندۆنیسیاوە رەوانەی وڵاتەكەیان كرانەوە.
لەوبارەیەوە لیژنەی ئۆڵۆمپی ژاپۆن رایگەیاند، ئەو چوار یاریزانە لە چوارچێوەی هەڵبژاردەی وڵاتەكەیان بەشدارییان لە 18ەیەمین پاڵەوانێتی یارییەكانی ئاسیادا كردوە، كە ئیندۆنیسیا میوانداری دەكات.
ئەو چوار یاریزانە، شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممەی رابردو لە یەكێك لە گەڕەكەكانی ناسراو بە لەشفرۆشی لە جاكارتای پایتەخت و بە جلوبەرگی وەرزشیی فەرمی هەڵبژاردەی ژاپۆنەوە چونەتە لای لەشفرۆشەكان.
لەوبارەیەشەوە یاسوهیرۆ یاماشیتا سەرۆكی نێردەی ژاپۆن بۆ پاڵەوانێتییەكە وتویەتی "هەست بە شەرمەزاری دەكەم. ئەوپەڕی داوای لێبوردنمان هەیە، بەنیازین ئامۆژگاری دورودرێژ لەئێستاوە بە یاریزانان بدەین".
به‌روار:  23/08/2018
931   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   572
کۆی سه‌ردان:   29254890