ئەڵمانیا وڵاتی پەنابەرانە و هەرواش دەمێنێتەوە

(سبەی):
سەرۆکی ئەڵمانیا رایدەگەیەنێت؛ وڵاتەکەی بوەتە وڵاتی پەنابەران و بەوشێوەیەش دەمێنێتەوە و دژایەتی خۆیشی بۆ جیاکاری رەگەزی دوپاتکردوە.

 

فرانک ڤالتەر شتانمایەر، سەرۆکی ئەڵمانیا دوای کۆبونەوەی لەگەڵ گروپێک لە هاوڵاتیانی ئەڵمانی بەرەچەڵەک تورک، ئیدانەی هەمو جۆرە جیاکارییەکی رەچەڵەکی کرد دژ بە هاوڵاتیان و رونیکردەوە، کە کەس نابێت حاشا لە رەگەزی خۆی بکات.

 

سەرۆکی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەکرد، وڵاتەکەیان بوەتە وڵاتی پەنابەران و هیچ هاوڵاتیەک نییە ئەڵمانیی تەواوەتی بێت یاخود رەچەڵەکی بیانی هەبێت، یاخود هاوڵاتیی بون پلەی هەبێت، بەڵکو ئەڵمانیایەکی یەکگرتو هەیە کە هاوڵاتییەکانی هاوتان لە ماف و ئەرکدا.

 

باسی لەوەشکرد، کە چیرۆکی ئەو پەنابەرانی لە ئیتاڵیا و یۆنان و تورکیاوە رویان کردوەتە ئەڵمانیا، بوە بە بەشێک لە بنەچەی ئەڵمانیا و هەروەها داواشی کرد کە وڵاتەکەی یاسایەکی رونی هەبێت لەبارەی پێدانی مافەی پەنابەرێتییەوە. 


به‌روار:  23/08/2018
1350   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   493
کۆی سه‌ردان:   29219447