قەرەزاوی دەڵێ خوا پێوویستی بە حەج نییە !!
تویتێکى یوسف قەرەزاوى لە تویتەر کاردانەوە بەدوای خۆیدا هێنا و هەندێک بەوە ڕاڤەى دەکەن قەرەزاوى ناڕاستەوخۆ داواى بایکۆتکردنى فەریزەى حەجى کردووە.

لەدوای تویتەکەی سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان، چالاکانى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش هێرشیان کردە سەر قەرەزاوى چونکە لە تویتەکەیدا نوسیبووى "خودا پێویستى بەم حەجە نییە".

یوسف قەرەزاوى لە تویتەکەیدا نوسیوویەتى، "خوداى گەورە پێویستى بەم حەجە نییە، خودا بێمنەتە لە بەندەکانى، کاتێک خودا فەریزەى داناوە لەسەر بەندەکانى بۆ ئەوەیە دەرونیان پاک بکاتەوە و لە ڕووى ڕۆحى و دەرونى و ئەخلاقیەوە بەرەو لاى پەروەردگاریان هەڵکشێن و گەورە ببن، بۆ ئەوەیە لە ژیانیاندا سودى جیاجیاى لێ ببینن".

لە دیارترین ئەو کەسانەش ڕەخنەیان لە تویتەکەى قەرەزاوى گرتووە، سعود ئەلقەحتانی ڕاوێژکارى دیوانى پاشایەتى سعودیەیە کە دەڵێت "ئەوەى ئەم بەکرێگیراوە بناسێت ئەو تویتە بەلایەوە سەیر نابێت."

 زۆرینەى ئەوانەى ڕەخنەیان لە تویتەکەى قەرەزاى گرتووە سعودییەکان بوون و قەرەزاوى  لە یەکەم کاردانەوەشیدا لەو ڕووەوە دەڵێت، "ئیسلام حەجێکى دەوێت گەشتى ئاشتى و لێبوردەیى بێت، نەک دەمەقاڵە و گفتوگۆ لە هەموو شتێکى گەورە و بچوکدا بۆ ئەوەى خەڵکى دڵخۆش بن و بۆ بەندایەتى خودا یەکلاببنەوە".

یوسف قەرەزاوى لەدایکبووى وڵاتى میسرە و لە قەتەر دادەنیشێت، سەرۆکى رێکخراوى یەکێتى زانایانى جیهانى موسڵمانانە، دەسەڵاتدارانى سعودیە و میسر بە پشتیوانیکردن لە ئیخوان موسلمین و قەتەر تۆمەتبارى دەکەن و خاوەنى چەندین کتێب و نوسراوە لە فکرى ئیسلامیدا.

ئێن ئاڕ تی


به‌روار:  23/08/2018
681   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1605
کۆی سه‌ردان:   29265549