یەکەم ژنە چالاکوانی سعودی لەسێدارە دەدرێت

K24 – هه‌ولێر:

وڵاتی سعودییە فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ پێنج چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ دەرکردووە کە یەکێک لەوان خانمە چالاکوان، ئیسرا خۆمخامە.

رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی جیهانی ئاشکرایکردووە، ئەو چالاکوانانە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپیشاندان دادگایی کراون.

بەگوێرەی هەواڵێکی بی بی سی، ئیسرا یەکەم ئافرەتە لە وڵاتی سعودییە بەهۆی ئەنجامدانی چالاکی مەدەنی و مافەکانی مرۆڤ سزای مەرگی بەسەردا دەسەپێت.

رێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانی، هۆشداری دەدات لە بڕیاری لە سێدارەدانی ئەو ژنە چالاکوانە و بە هەڕەشەش بۆسەر چالاکوانەکانی دیکەی دەزانێت.

لە ناوەڕاستی مانگی پێنجەوە، بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی، سعودییە 13 داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤی دەستگیرکردووە، بەشێک لەوان ئازادکراون و بەشێکیشیان بەبێ ساخکردنەوەی تۆمەت بەسەریاندا، لە زیندانەکان ماونەتەوە.

ئیسرا لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ساڵی 2011، دژی مامەڵەی سعودییە لەگەڵ شیعەکان بەشداری چەند خۆپیشاندانێکییان کردبوو، بەڵام لە کۆتایی ساڵی 2015 هەردووکیان دەستگیرکران و خرانە زیندانەوە.

پێش دەستگیرکردنی، ئیسرا چەندین چالاکی بۆ پشتگیری مافەکانی مرۆڤ لە سعودییە ئەنجامداوە و لە سۆشیال میدیاش بڵاویکردوونەتەوە

لە ئێستادا، داوکاری گشتی سعودییە بە ئاماژەدان بە یاسایەکی ئیسلامی بەناوی "تعزیر"، داوای لەسێدارەدانی ئەو دوو چالاکوانەی بەرزکردۆتەوە.

به‌روار:  22/08/2018
1258   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   761
کۆی سه‌ردان:   29251859