کۆڕێکی مێژوویی بۆ نوسەر و وەرگێڕ مامۆستا مینەی شاعیر لە هۆڵندا

مێژوو دووبارە نابێتەوە

مێژوو دووبارە دەکرێتەوە

کۆڕێکی مێژوویی بۆ نوسەر و وەرگێڕ

مامۆستا مینەی شاعیر

ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی  25 - 08 - 2018  کات 15:00   

برای بەڕێز و ئازیزمان،

پاش سڵاو و ڕێز،

کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان- لە هۆڵەندا و یانه‌ی کوردی"میدیــــا"، نوسەر و وەرگێڕی ناسراو مامۆستا مینەی شاعیریان لە بەریتانیاوە بانگێشت کردووە، بۆ پێشکەشکردنی توێژینەوەیەک دەربارەی مێژوو بە گشتی و مێژووی کورد بە تایبەتی، بە ناونیشانی (مێژوو دووبارە نابێتەوە، مێژوو دووبارە دەکرێتەوە).

شایانی باسە مامۆستا مینەی شاعیر یەکێکە لەو پێشمەرگە و نوسەرانەی شاخ، کە لە دوای کیمیابارانی هەڵەبجە و جینۆسایدی ئەنفال، ئاوارەی ئێران بووە و پاشان لە وڵاتی بەریتانیا گیرساوەتەوە، خاوەنی دەیەها کتێبی دانسقەی چاپکراوە، هەر لەسەردەمی شاخەوە تا ئێستا، کتێبی(سەلیقەی کوردەواری)بە نموونە، جگە لە شیعرەکانی و نوسینەکانی خۆی، چەندان کتێبیشی لە زمانە جیهانیەکانی وەک ئینگلیزیەوە، کردووە بە کوردیی. دوا بەرهەمی چاپکراوی مینە، کە لەزمانی ئینگلیزیەوە وەریگێڕاوە، کتێبەکەی( مەیجەر سۆن)ە، بە ناونیشانی (گەشتێک بۆ میسۆپۆتامیا و کوردستان لە بەرگی نادیاردا)، ژمارەیەکی باشی لەگەڵ خۆی هێناوە لە کۆڕەکەدا ئیمزای دەکات. دواکاری مینە سەرۆکی مەڵبەندی کوردۆلۆژی و پسپۆڕی ڕاوێژکار بووە لەو دەزگایە، تا کاتی خانەنشین بوونی، دەزگاکە سەر بە زانکۆی سلێمانییە.

تۆی خۆشەویست بە تایبەت بانگێشت کراوی، لە گفتوگۆیەکی زانستی و مێژووییدا لە چەندین تەوەرەی لۆژیکیدا لەگەڵ نوسەردا ڕووبەڕوو بدوێن، خۆشحاڵ ده‌بین بە ئامادەبوونتان ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی ڕێکەوتی  25 - 08 - 2018  کات 15:00   سێی پاشنیوەڕۆ.

کۆڕەکە له‌ شاری دەنهاخ، لەم ناونیشانەی خوارەوه ساز دەکرێت‌:

 

Melkwegstraat 2,   2516 AJ Den Haag

لیژنەی سەرپەرشتی یانەی کوردی "میدیـــا"

 

بە هۆی ئه‌م ئیمه‌یڵ و ژماره ‌ته‌له‌فۆن  و ڤایبەرانه‌وه، ئەتوانن زانیاری زیاتر وەربگرن‌‌؛ کاک ئالان ئه‌مین: 0655873577، کاک ئیبراهیم عه‌لی سه‌عید: 0645262337، مەبەست جەعفەر: Whatsapp: 06-83826334  ، سەردار فەتاح   06-8495087  Whatsapp:

یان ئیمه‌یل ئه‌درێسی "میدیـــا":

[email protected]



-- 
KVN Midia
Kantoor: de meevaart, Balistraat 48a-9,  1094 JN Amsterdam
Mob:  0647988634     E:  kvn.midia@gmail.com,  k.v.k.: 40536751  Giro 6094559
------------------
یانه‌ی کوردی "میدیـــــا" له‌ هۆڵه‌نده‌

 
به‌روار:  21/08/2018
1535   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1252
کۆی سه‌ردان:   29265806