لە کەنەدا فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی كه‌لتوری كوردی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
به‌مه‌به‌ستی ناساندنی فه‌رهه‌نگ و كه‌لتووری كوردی به گه‌لانی جیاجیای ئه‌م وڵاته، ئێواره‌ی رۆژی 19-8-2018 له سه‌نته‌ری مالسمانی شه‌قامی یانگی شاری تورونتۆ فێستیڤاڵی كه‌لتوری كوردی به سه‌رپه‌رشتی كوردیش هاوس به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای فێستیڤاڵه‌كه به سرودی نیشتیمانی ئۆ كه‌نه‌داو سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب و خوله‌كێك ڕاوه‌ستان بۆ رێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدانی كورد‌و كوردستان ده‌ستیپێكرد.
له‌و فێستیڤاڵه‌دا كه ژماره‌یه‌كی زۆری ڕه‌وه‌ندی كورد‌و خه‌ڵكی بیانی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی نیشته‌جێی شاری هه‌رێمی ئۆنتاریو ئاماده‌بوون، چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆری هونه‌ری موزیك و نمایشی جلوبه‌رگی كه‌لتوری و سه‌مای كوردی و بیانی پێشكه‌شكران.
له‌میانه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌دا تیپی هونه‌ری میللی ماڵی كورد ڕێپێوانێكی نمایشی جلوبه‌رگی كوردی ناوچه‌كانی چوار پارچه‌كه‌ی كوردستانیان پێشكه‌شكرد.
پاشان گروپی دیلان دانس خاتوو سه‌وسه‌ن تابلۆیه‌كی سه‌مای هیندی پێشكه‌شكرد.
وتارێك به‌ناوی كوردیش هاوس خوێنرایه‌وه، تیایدا به‌خێرهاتنی نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان و ئاماده‌بووان كرا به‌تایبه‌تیش جیم كرجیانیس دۆستی گه‌لی كورد‌و د.موسلیح سه‌رۆكی زانكۆی دهۆك و تیپه هونه‌رییه‌كانی فێستیڤاڵ كرد.
له‌میانه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌دا جیم كریجیانیس ئه‌ندامی شاره‌وانی تورونتۆو دۆستی گه‌لی كورد بڕوانامه‌ی رێزلێنانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی تورونتۆی به‌خشی به ژماره‌یه‌ك چالاكوان و به‌شداربووانی فێستیڤاڵ.
هونه‌رمه‌ندانی ده‌نگخۆش په‌ریخان و ڕوشدی و دانا چاوشین و شاهروزو چه‌ندین گۆرانیبێژی تر به هاوكاری تیپی موزیكی كوردی به گۆرانی فۆلكلۆری و نه‌ته‌وه‌یی و زه‌ماوه‌ندی به‌شداربووان تا كاتێكی دره‌نگ فێستیڤاڵه‌كه‌یان ڕازانده‌وه.
جێی ئاماژه‌یه، فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی كه‌لتووری كوردی كه‌رنه‌ڤاڵێكی هونه‌ری ڕازاوه‌یه‌و به سه‌دان هاووڵاتی كورد‌و بیانی به‌شداری تێدا ده‌كات و هه‌لێكی گرنگه بۆ ئاشنابوونی نه‌ته‌وه جیاجیاكانی نیشته‌جێی تورونتۆ به فه‌رهه‌نگ و پۆشاكی جلوبه‌رگ و مێژووی سیاسی و چالاكی هونه‌ری موسیقاو سه‌مای كوردی.
PUKmedia عوسمان عه‌لی - كه‌نه‌دا
به‌روار: 21/08/2018
740 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|