ئەمریكا فڕۆكەخانەیەكی سەربازی لە حەسەكە دروستدەكات
خەندان-

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا فڕۆكەخانەیەكی سەربازیی نوێ لە پارێزگای حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان دروست دەكات، كە ئێستا ناوچەكە لەژیر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكراتدایە.

سەرچاوەكانی هەواڵی نزیك لە حكومەتی سوریا رایانگەیاندووە، ئەمریكا فڕۆكەخانەیەكی نوێی سەربازیی لە ناوچەی شەدادی سەر بە پارێزگای حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان دروستدەكات، كە لەئێستادا لەژێر كۆنترۆڵی هەسەدە-دایە.

هاوكات رۆژنامەی وەتەنی سوریا لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە ناوچەی شەدادی سەر بە پارێزگای حەسەكە لە باكووری رۆژهەڵاتی سوریا سەرقاڵی دروستكردنی فڕۆكەخانەیەكی سەربازیین.

بەپێی رۆژنامەكە، تا ئێستا زیاتر لە 150 بارهەڵگری كەرەستەی بیناسازی و چەك و تەقەمەنی لە سنوری عێراقەوە بۆ ریفی پارێزگای دێرزوور و شەداد گوازراونەتەوە، كە بەشێك لە كەرەستەكان بۆ دروستكردنی فڕۆكەخانەكەیە.

هەفتەی رابردوو شاندێكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بە سەرۆكایەتی برێت مەكگۆرك، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ شەڕی دژی داعش  سەردانی رۆژئاوای كوردستانی كردو لەگەڵ شاندێكی هەسەدە كۆبوونەوە.
به‌روار:  21/08/2018
688   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   711
کۆی سه‌ردان:   29251442