پیاوێکی خانەقینی بەهۆی قەرزارییەوە خۆی سوتاند
لە شارۆچکەی خانەقین پیاوێکی قەرزار لە دووکانی خاوەن قەرزەکەدا خۆی سوتاند.

ئه‌مڕۆ هاوڵاتییەکی دانیشیشتووی شارۆچکەی خانەقین-ی سەر بە پارێزگای دیالە بەناوی  ئیسماعیل ئه‌کره‌م له‌ دایکبووی ساڵی ١٩٦٤هه‌وڵی خۆ کوشتنی دا و له‌ نێو یه‌کێک له‌ دوکانه‌کانی گه‌ڕه‌کی ڕزگاریی شارۆچکەکە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و بەشێکی زۆر جەستەی سوتا.

سەلام ئەسعەد، بەڕێوبەری بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتیی خانەقین  بەڕۆژنیوزی وت: ئیسماعیل گەیەندرایە نەخۆشخانەکەی ئێمە، بەڵام بەهۆی بەرزی ڕێژەی سوتانەکەیەوە، کە ٧٠٪ یە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی بەعقوبە کرا.

وتیشی:"ئەگەری لە ژیاندا مانی زۆر کەمە".

بە وتەی سەلام ئەسعەد، "ئه‌و هاوڵاتییه‌ قه‌رزداری خاوه‌ن دووکانەکە بووه‌، بۆیه‌ له‌ نێو دوکانه‌که‌ی ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی داوه‌ و خۆی و دووکانه‌ سوتاندووه‌".

ڕۆژنیوز

وێنەکە  خۆ سووتانی پیاوێکی تونسیە و مالمۆکورد لە گۆگلەوە هیناویەتی
به‌روار:  19/08/2018
892   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   885
کۆی سه‌ردان:   29255558