کۆفی عەنان کۆچی دواییکرد
رووداو - هەولێر
سکرتێری گشتیی پێشووتری نەتەوە یەکگرتووەکان و براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، کۆفی عەنان ئەمڕۆ لە تەمەنی 80 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
کۆفی عەنان لەدایکبووی 1938ـی غانایە، لەماوەی نێوان ساڵانی 1997 بۆ 2006 سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە.
ئاژانسی کۆچبەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە توویتێکدا لەبارەی کۆچیدوایی کۆفی عەنان رایگەیاند "ئەمڕۆ ئێمە خەمبارین بە کۆچی دوایی پیاوێکی گەورە، پێشەوا و جیهانبینێک".
سکرتێری گشتیی پێشووتری نەتەوە یەکگرتووەکان لە نەخۆشخانەیەک بوو لە شاری بێرن لە سویسرا، هاوژینەکەی و هەرسێ منداڵەکەی لەگەڵیدابوون، بەڵام دوای نەخۆشییەکی کورتخایەن کۆچی دواییکرد.
لە راگەیەندراوێکدا خێزانەکەی و دامەزراوەی کۆفی عەنان دڵتەنگی خۆیان دەربڕی و رایانگەیاند "کۆفی عەنان لە هەموو ژیانیدا شەڕیکردووە لەپێناو بەدیهێنانی ژیانێکی دادپەروەرانەتر و جیهانێکی پڕتر لە ئاشتی".
عهنان وهكو حهوتهمین سكرتێرى گشتیى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ نزیكهى 10 ساڵ كاریكردووه و، له 2001ـدا خهڵاتى نۆبڵى ئاشتى وهرگرتووه.
بهروار: 18/08/2018
520 جار خوێندراوهتهوه
|