په‌نابه‌ره كورده‌كه‌ی دوورگه‌ی مانوس نوێترین كاری خۆی بلاَوكرده‌وه
هەژار تەها
مالمۆکورد
به‌هرۆز بوچانی ، ئه‌و په‌نابه‌ره كورده‌یه كه ماوه‌ی پێنج ساڵه له كه‌مپه‌كانی دوورگه‌ی مانوس ده‌ستبه‌سه‌ره و بووه‌ته نوێنه‌ری گه‌یاندنی ئازاره‌كانی سه‌دان په‌نابه‌ری تر كه له‌و دوورگه‌یه ده‌ستبه‌سه‌رن.
له پاڵ كاری بلاَوكردنه‌وه‌ی ووتار و نووسینه‌كانی له ماڵپه‌ری ڕۆژنامه‌ی گاردیان، به‌هرۆز به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كاری هونه‌ر و ئه‌ده‌بیش به‌جۆرێك له نوێترین هه‌وڵیدا كتێبێكی به ژانه‌ری ڕۆمان نووسیوه كه به ووته‌ی خۆی، تێكه‌ڵه‌یه‌كه له هه‌موو ستایڵه‌كانی نووسین.
به‌هرۆز كه له بنه‌چه‌دا خه‌ڵكی ڕۆژهه‌لاَتی كوردستانه، له‌ڕێگه‌ی وه‌تسئاپه‌وه به‌شی زۆری كێبه‌كه‌ی ناردووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كاری دیزان و ڕێكخستنی بۆبكرێت.
پێشتریش، به‌هرۆز فیلمێكی دۆكومێنتاری له‌سه‌ر خراپی ڕه‌وشی ژیانی ئه‌و په‌نابه‌رانه به مۆبایله‌كه‌ی تۆماركردوه و براوه‌ی چه‌ندین خه‌لاَته له بواره‌كانی نووسین و ده‌رهێنان. وه‌ك خۆی ده‌ڵێت له‌ڕێگه‌ی نووسینه‌وه شوناس و مرۆڤایه‌تی خۆی ده‌پارێزێت و ڕه‌خنه له سیاسه‌تی به‌ندكردنیان له‌و دوورگه‌یه ده‌گرێت و ده‌ڵێت ئه‌و سیسته‌مه بۆئه‌وه‌یه كه شوناسی په‌نابه‌ران بسڕێته‌وه.
په‌نابه‌رانی دوورگه‌ی مانوسی پاپانیوگینیا و ناورۆ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه پێشتر ویستویانه به قاچاخ و به به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكه‌ن به‌لاَم ده‌ستگیركراون و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و كه‌مپانه كراون و هه‌رگیز له ئوسترالیا نیشته‌جێ ناكرێن.
به‌روار: 18/08/2018
1162 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|