زەکی شەنگالی لە شەنگال شەھید بوو
نەوا

دوای ئەوەی دەنگۆی شەهیدبوونی زەكی شنگالی ئەندامی كۆردیناسیۆنی جڤاكی ئێزدی بڵاوكرایەوە، لەلایەن كۆردیناسیۆنەكەوە پشتڕاستكرایەوە.
كۆردیناسیۆنی جڤاكی ئێزدیەكان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا باسی لەوەكردووە، رۆژی چوارشەممە دوای گەڕانەوە لە رێورەسمی چوارەم ساڵیادی كۆمەڵكوژی گوندی كۆچۆی شنگال، ئۆتۆمبێلی "ئیسماعیل ئۆزدەن"، ناسراو بە "مام زەكی شنگالی" ئەندامی كۆردیناسیۆنی جڤاكی ئێزدیەكان كراوەتە ئامانجی هێرشێكی ئاسمانی و شەهیدبووە.
لە كۆتایی راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە، دواتر زانیاری زیاتر لە بارەی ئەو هێرشە و شەهیدبوونی ئەو سەركردەیە بڵاودەكەنەوە.
دوای ئەوەی لە 3ی ئابی ساڵی 2014 چەكدارانی داعش شنگالیان داگیركرد، ژمارەیەك گەریلای پەكەكە بەمەبەستی بەرگری لە ئێزدیەكان روویان لەو شارەكرد و ئەو هێزەش لەلایەن زەكی شنگالیەوە سەرپەرشتی دەكرا.
به‌روار:  16/08/2018
745   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   285
کۆی سه‌ردان:   29252990