هەمو شتێک لەبارەى ئەو قەشەیەى هۆکارێکى ئاڵۆزیى نێوان ئەمریکا و تورکیایە

(سبەی):

پێداگرى ئەمەریکا و تورکیا لەسەر "قەشەیەک" زۆرى نەماوە هەرەس بە ئابورى وڵاتێک بهێنێت و دۆخێکى نەخوازراو لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى بهێنێتە ئاراوە، کێیە ئەو قەشەیەى ترەمپ ناچار بو لە پێناویدا لیرەى تورکیا روبەڕوى هەرەس و داڕمان بکاتەوە، تورکیا دەیویست بەو قەشەیە چى لە ئەمەریکا بستێنێت؟.

مانگی تەمموزی ساڵی (2016) هەوڵدرا کودەتای سەربازی لە تورکیا ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەردۆغان توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و جڵەوی دەسەڵات بگرێتەوە دەست. لە ترسی دوبارە نەبونەوەی کودەتا، ئەردۆغان باری نائاسایی لە وڵات راگەیاند و گەورەترین "هەڵمەتی رەشبگیری" دژی نەیارانى و سیاسییەکان و چالاکوانان و رۆژنامەنوسان و سەرجەم ئەوانە دەستپێکرد کە ئۆپۆزسیۆن بون.

لەنێو ئەو سەدان هەزار دەستگیرکراوەدا، قەشەیەکی ئەمەریکی هەبو بەناوی ئەندرۆ برانسۆن، کە دوای دو ساڵ لە دەستگیرکردنی، بو بە گەورەترین خاڵی ناکۆکی نێوان ئەنکەرە و واشنتۆن.

قەشەکە بەرامبەر گولەن

لەروانگەی ئەردۆغانەوە و لە یەکەم دەرکەوتنیشیدا جەختى لێکردەوە، گولەن تۆمەتباری سەرەکی بو لە هەوڵی کودەتا شکستخواردوەکەی تورکیا، ئامانجی ئەردۆغان بۆ ئەوەی دەستی بە گولەن بگات دو کەس بون، جگە لەو قەشەیە تورکیا زانایەکی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ناسای دەستگیرکردوە بەناوی سیرکان جۆلج، کە لەدوای کودەتاکە سەردانی تورکیای کردبو بۆ دیداری خێزانەکەی، بەڵام دەستگیرکرا و لەگەڵ قەشە ئەمەریکییەکە خرانە زیندانەوە.

تۆمەتى دەستگیر کردنى ئەو دو کەسە هاوکاریکردنی بزوتنەوەکەی فەتحوڵا گولەن بو، جگە لەوەی تۆمەتی هاوکاریکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان درابوە پاڵ قەشە ئەمەریکییەکە.

لەو ماوەیەدا ئەمەریکا سەرقاڵی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بو بۆ جێگرتنەوەی باراک ئۆباما، بەڵام ئەمەریکا هەمو کات رەتیکردوەتەوە کە گولەن رادەستی تورکیا بکرێتەوە، تەنانەت ئەردۆغان ئامادەبو قەشەکە ئازاد بکات لەبەرامبەر گولەن، بەڵام ئەمەریکا رەتی دەکردەوە.

قەشەکە کێیە؟

قەشە برۆنسۆن ساڵی (1968) لەدایک بوە، ماوەی (23) ساڵە لە شاری ئزمیری تورکیا دەژی و لە کەنیسەیەکی ئینجیلی بچوک کاردەکات کە (25) شوێنکەوتوی هەیە، هەروەها خاوەنی دو منداڵە کە لەگەڵ خۆیدا لە تورکیا دەژین.

تورکیا تۆمەتی هاوکاری بزوتنەوەی گولەن و پەکەکەی داوەتە پاڵ، بەڵام پارێزەرانی ئەو قەشەیە تۆمەتەکان رەت دەکاتەوە، لە رۆژی (25)ی تەمموزی رابردو بەهۆی خراپبونی باری تەندروستییەوە، تورکیا قەشەکەی لە زیندان هێنایە دەرەوە و لە ماڵەکەی خۆیدا خستییە ژێر مانەوەی ناچاری و دادگاییکردنەکەشی بەردەوام بو.

ئەو قەشە ئەمەریکییە لەلایەن کەنیسیەی ئینجیلی پشتیوانی دەکرێت کە کاریگەری لەسەر بڕیارەکانی ئەمەریکا هەی

قەشە برۆنسۆن ساڵی (1968) لەدایک بوە، ماوەی (23) ساڵە لە شاری ئزمیری تورکیا دەژی و لە کەنیسەیەکی ئینجیلی بچوک کاردەکات کە (25) شوێنکەوتوی هەیە، هەروەها خاوەنی دو منداڵە کە لەگەڵ خۆیدا لە تورکیا دەژین.

تورکیا تۆمەتی هاوکاری بزوتنەوەی گولەن و پەکەکەی داوەتە پاڵ، بەڵام پارێزەرانی ئەو قەشەیە تۆمەتەکان رەت دەکاتەوە، لە رۆژی (25)ی تەمموزی رابردو بەهۆی خراپبونی باری تەندروستییەوە، تورکیا قەشەکەی لە زیندان هێنایە دەرەوە و لە ماڵەکەی خۆیدا خستییە ژێر مانەوەی ناچاری و دادگاییکردنەکەشی بەردەوام بو.

ئەو قەشە ئەمەریکییە لەلایەن کەنیسیەی ئینجیلی پشتیوانی دەکرێت کە کاریگەری
لەسەر بڕیارەکانی ئەمەریکا هەیە
گرنگی ئەو قەشەیە بۆ ئەمەریکا چیە؟
"بەندکراوەکە سەر بە کڵێسای ئینجیلییە لە ئەمەریکا و ئەوەش بە کڵێسایەکی کاریگەر دادەنرێت لەسەر سیاسەتی ئەمەریکا"، ئەمە پێناسەی توێژەرێکی تورکە لە پەیمانگای واشنتۆن بۆ توێژینەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبارەی گرنگی ئەو قەشە بەندکراوە کە بوەتە هۆی دروستبونی قەیران لە نێوان واشنتۆن و ئەنقەرە.

ئەمەریکا هەوڵی زۆری دا بۆ ئازادکردنی ئەو قەشەیە، بەڵام زۆرینەی هەوڵەکان بێسودبون، ئەوەش وایکرد کە خەڵک پرسیاری ئەوەی لا دروست بێت لەبارەی گرنگی ئەو قەشەیە بۆ ئەمەریکا.

ترەمپ سەرەتا زۆر بە نەرمی مامەڵەی کردبو لەبەرامبەر ئازادکردنی ئەو قەشە
ئەمەریکییە
یەریڤان سەعید کە توێژەرێکی تورکە، ئەو قەشە ئەمەریکییە لەلایەن کەنیسیەی ئینجیلی لە واشنتۆن پشتیوانی زۆر دەکرێت، کە کاریگەری لەسەر بڕیارە سیاسییەکانی ئەمەریکا هەیە ئەگەر بیەوێت، جگە لەوەش ئیدارەی ئێستای ئەمەریکا کە لە حیزبی کۆمارییەکانە، لەلایەن کەنیسەی ئینجیلییەوە پشتیوانی زۆر دەکرێت.

بەوتەی ئەو توێژەرە؛ ئەمەریکا دەیەوێت سەرجەم بەندکراوە ئەمەریکییەکان لە زیندانەکانی تورکیا ئازاد بکات، لەنێویشیاندا ئەو زانا ئەمەریکییەی کە لە ئاژانسی ناسا کار دەکات.

هەروەها رۆژنامەی نیویۆرک تایمز وتارێکی بڵاوکردبوەوە لەبارەی ئەوەی ترەمپ سەرەتا زۆر بە نەرمی مامەڵەی کردبو لەبەرامبەر ئازادکردنی ئەو قەشە ئەمەریکییە، بەتایبەت کاتێک قسەی لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کردبو کە بەندکراوێکی تورکی ئازاد بکەن کە تۆمەتبارە لەگەڵ بزوتنەوەی حەماس و لەبەرامبەردا تورکیا قەشەکە ئازاد بکات، بەڵام تورکیا دەستی دەستی بە بە ئەمەریکا کرد و قەشەکەی لە زیندان هێشتەوە

یەریڤان سەعید پێیوایە ئەو قەیرانەی ئێستای نێوان ئەمەریکا و تورکیا، گەورەترین قەیرانە لەدوای ئەوەی ئەمەریکا سزای قەدەغەکردنی کڕینی چەکی بەسەر تورکیادا سەپاند لە ساڵی (1974)، لەدوای هەوڵی تورکیا بۆ داگیرکردنی دورگەی قوبروس.

جگە لەوەش دروستکەرانی بڕیار لە ئەمەریکا رازی نین لە حکومەتی تورکیا کە لە ساڵی (2014)ەوە پێیان وایە ئەنکەرە سنورەکانی خۆی بۆ رۆشتنی جیهادییەکان کردوە بۆ سوریا.

دەستی دەستییەکانی تورکیا ترەمپی توڕە و نیگەران کرد، ئەوەش وایکرد ئەو وڵاتە سزای ئابوری توند بەسەر تورکیادا بسەپێنێت و لەماوەیەکی کورتدا بەهاری لیرەی تورکی داڕما، تورکیا چەندین رێکاری گرتوەتە بەر بۆ پارێزگاریکردن لە بەهای دراوەکەی، بەڵام تائیستا سازشی لەسەر ئازادکردنی قەشەکە نەکردوە، کە بەرای چاودێران، ئازادکردنی قەشەکە دەبێتە دەستپێکی خاڵی چارەسەری ناکۆییەکانی نێوان واشنتۆن و ئەنکەرە، بەڵام دیار نییە لە کۆتاییدا ئەنکەرە مل بۆ فشار و هەڕەشەکانی ئەمەریکا دەدات یاخود نا کە تائێستا بە کردارى لە دژى وەستاوەتەوە.

راپۆرت: لاوک ئەمجەد




به‌روار:  15/08/2018
1214   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   768
کۆی سه‌ردان:   29262641