لەسوید جاران یاسایەک و ئێستا یاسایەکی تر لەسەر پەنابەران هەیە
دەبێ وڵاتانی ئەوروپا سیاسەتێکی هاوبەشیان بۆ پرسی کۆچ هەبێت


ستێفان لوڤێن دەڵێ ناکرێ سوید سیاسەتی کۆچبەری تایبەت بەخۆی هەبێ و دەبێ وڵاتانی یەکییەتی ئەوروپا سیاسەتێکی هاوبەشیان بۆ ئەم پرسە هەبێت. لوڤێن هاوکات توڕەیی و بێزاری خۆی سەبارەت بە ڕووداوەکانی سوتاندنی ئوتۆمبیل لە شەوی ڕابردوودا دەربڕی.

لە درێژەی بەرنامەی داوەتکردنی سەرۆکی پارتە سیاسییەکان بۆ ناو ستۆدیۆی ڕادیۆ سوید، تا سەبارەت بە هەڵبژاردن و بەرنامە و پلانەکانیان وەڵامی رۆژنامەنووسان و گوێگرانی ڕادیۆ بدەنەوە، ئەمرۆ نۆرەی ستێفان لوڤێنی سەرۆکوەزیر و سەرۆکی پارتی سوسیال دیموکراتەکان بوو.

هاتنی ستێفان لوڤین هاوکات بوو لەگەڵ ڕووداوەکانی شەوی ڕابردووی سوتاندنی ئوتۆمبیل لە ناوچەکانی باشوور و ڕۆژئاوای سوید کە تیایدا نزیکەی ٩٠ ئۆتۆمبێل ئاگریان تێبەردرا. ستیفان لوڤین توڕەیی و بێزاری خۆی لەم کارە دەربڕی و ڕووی پرسیاری کردە ئەوانەی ئەو پشێویەیان ناوەتەوە و گوتی:

"هەر بەڕاست ئێوە چی دەکەن و خەریکی چین؟ ئەوە ڕووداوێکی ئاسایی نییە، زیاتر لە کارێکی ئۆرگانیزەکراو و ئۆپراسیۆنی سەربازی دەچێ."

سەبارەت بە قەیرانی کۆچبەران، لوڤێن بەشێکی هۆکاری ئەو قەیرانەی خستە سەر شانی حکومەتی پێشووی هاوپەیمانان. ئەو ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو سیاسەتەی ئەوان لە پرسی کۆچبەریدا دایانڕشتبوو، بووە هۆی ئەوەی خەڵکێکی زیاتر روو لە سوید بکەن. هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە سوید ئەوەی لە توانایدا بووە کردوویەتی و ناکرێ لەوە زیاتر کراوە بین. ئەو کات ئێمە یاسایەکمان هەبوو و ئێستا یاسایەکی ترمان هەیە سەبارەت بە پرسی کۆچبەری. بەڵام ئێمە ئیتر لەسەر ئەو باوەڕەین کە پێویستە یاسایەکی هاوبەشمان هەبێت لەگەڵ وڵاتانی یەکیەتی ئەوروپا.

لەوەڵامی ئەو پرسیارەدا کە ئایا ئەوە دژیەکی نییە کە ئێوە لەلایەک داوایا یاسای هاوبەش و توندتری کۆچبەری دەکەن و لە لایەکی تریشەوە یاسای تایبەت بۆ  ٩ هەزار مناڵی بەتەنیا هاتوو دەردەکەن تا شانسێکی تریان هەبێ بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی مانەوە، سەرۆکوەزیران دەڵێ، ئەو دوو شتە لەیەک جیاوازن. ئەو ڕووداوانەی لە پایزی ٢٠١٥ بۆ دواوە ڕویان دا ڕوودای ئاوارتە و نائاسایی بوون، ئەو یاسایانەش، تەنیا بۆ یەکجار و بە تایبەتیش بۆ ئەو حاڵەتە ئاوارتەیە ئامادەکراون. هۆکارەکەشی ئەو ڕێزپەڕ نیشاندانە بۆ ئەو کەسانە ئەوەیە کە ئەوان بۆ ماوەیەکی زۆر درێژ و تەنانەت چەند ساڵ چاوەڕوان بوونە تا پیڕاگەیشتن بە دۆسیەکانیان بکرێ. 

 

پرسی خۆشگوزەرانی یەک لە پرسە گرینگەکانی تری قسەکانی ستێفان لوڤێن بوو. لوڤێن گوتی ئەوان هەر لە ماوەی حوکمڕانی ڕابردوویاندا نزیکەی ٣٥ ملیارد کرۆنیان بۆ پرسە پەیوەندیدارەکان بە خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان تەرخان کردووە و پلانیان ئەوەیە لانی کەم سی ملیاردی تریش لە داهاتوودا بۆ ئەم پرسە تەرخان بکەن.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  14/08/2018
777   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بریاری ئازادکردنی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش-ی دەرکرد. ماوەى دووساڵە سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانی ئەدیرنەی تورکیا ڕاگیراوە، پارێ درێژه‌ ...
بە هۆی ئەوەی زیندانەکان جێگایان کەمە، پێویستە ئەلتەرناتیڤی دیکە لە جیاتی سزای زیندان هەبێت، ئەمە بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای چاوەدێریی تاوانکاران (Kriminalvården) نیلس ئیۆبەری ئەم بەیا درێژه‌ ...
K24 – هه‌ولێر: سەرەڕای ئاگادارکردنەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، ژنێکی تەمەن 25 ساڵ سوورە لەسەر ئەوەی خۆی بتەقێنێتەوە. کارینا سپیریدۆنۆڤا وەک جیهادییەک بڕیار دەدات خۆی بە خ درێژه‌ ...
رووداو - هەولێر لە هەرێمی کوردستان کاتێک کێشەیەکی کۆمەڵایەتی روودەدات، زۆربەی جار پیاوان وەکو سەرچاوەی کێشەکە و ستەمکار سەیردەکرێن، بەڵام بەگوتەی سکرتێری یەکێتیی پیاوان "دۆخی پ درێژه‌ ...
ئەو دایکانەی کوڕەکانیان لە ئاکامی تووندوتێژیدا کوژراون دوێنێ ئێوارە لەگەڵ ئاشنا و کەسانی دیکەدیکەی بێگانە بە دژی شەڕ و تووندوتیژی لە خۆپیشاندانێکدا کۆبوونەوە. ئەوان دەیانەوێ کوڕ درێژه‌ ...
حه‌زو ئاره‌زوومان بۆ خواردنه‌وه‌ی ئاو جیاوازه‌، هه‌ندێكمان حه‌ز به‌ خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد ده‌كه‌ین و هه‌ندێكی تریشمان، ده‌مانه‌وێت ئاوه‌كه‌ زۆر سارد نه‌بێت( شیله‌تێن)، پرسیاره‌كه‌ درێژه‌ ...
دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، رێناس عەلی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بە تۆمەتی کوشتنی خوشکەکەی کەسێکیان دەستگیرکردووە و تۆمەتبارەکەش دانی بە تاوانەکەیدا ناوە. درێژه‌ ...
ڕێبین فازیل كە گەنجێكی سلێمانییە توانی لەپاڵەوانێتی جیهان بۆ یاری كیك بۆكسینگ كە لەوڵاتی یۆنان بەڕێوەچو، مەدالیای زێڕ لەكێشی (٦٥ كگم)دا بەدەستبهێنێت‌و پاش بردنەوەی پێنج یاری ئاڵای درێژه‌ ...
رووداو - ئیستەنبوڵ خەڵکی دهۆكە و تاوانەكەی تەنیا ئەوەیە كە نێرەمووكە دەڵێت براكانی ئەشكەنجەی زۆریان داوە و ماوەی ساڵ و نیوێك لە ماڵەوە بەندیان كردووە، جارێكیش لەنێو باخێكدا لە درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   95
کۆی سه‌ردان:   17398640