تیرۆری ئێقباڵ مورادی بەگرانی ئیدانە دەکەین
مالمۆکورد

KMMK:تەرمی بێ گیانی ئیقباڵ مورادی چالاکی ناسراوی سیاسی، چالاکی  مافی مرۆڤ و ئەندامی ڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دەورووبەری کاتژمێری ۲۳:۳۰ ڕۆژی سێ شەممە ۲۷ی پووشپەڕی ۱۳۹۷ لە تەنیشت ڕووباری شاری پێنجوێن باشووری کوردستان دۆزراوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان لەسەر جەستەی ئێقباڵ مورادی ئاسەوار سێ فیشەت دیتراوە.

ئێقباڵ مورادی باوکی زیندانی سیاسی مەحکووم بە ئێعدام زانیار مورادی و مامی لوقمان مورادی زیندانییەکی دیکەی مەحکووم بەئێعدام بوو کەلە سەردەمی گەنجییەوە لە حیزبە کوردستانییەکان جێگی بوو و ژیانی خۆی تەرخانی خەبات لەپێناو مسۆگەرکردنی خواستەکانی گەلی کورد کرد.

ئێقباڵ مورادی لەساڵی ۱۳۸۷یش لە دەورووبەری پێنجوێن بووبە ئامانجی هێرشی تیرۆریستی وپاش برینداربوون وگواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە لەمردن ڕزگاری بوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان kmmk وێڕای هەڕەشە بەردەوامەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرانبەر بە ئێقباڵ مورادی و دیکەی ئەندامانی ئەم ڕێخراوە مافی مرۆڤیە، هەروەها بەپێی دۆسیەی ڕەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەپێوەندی لەگەڵ هەوڵە تیرۆریستییەکانی چ لە هەرێمی کوردستان و چ لە ئاستی جیهان ئەگەری جێبەجێ کردنی ئەم تیرۆرە  لە چاوی کۆماری ئیسلامی ئێران دەزانێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ناوەندێکی مافی مرۆڤی لە کوردستانە کەلەساڵی ۲۰۰۵وە کە نووسینگەکەی لە وڵاتی سویدە بەپێی یاساکانی ئەو وڵاتە بەشێوەی فەرمی سەرقاڵی چالاکی لەبواری مافی مرۆڤ دایە
ئەم دامەزراوە  مافی مرۆڤییە لە وڵاتەکانی ئاڵمان، بریتانیا (انگلیس)،سویس، بەلژیک وباشووری کوردستان لقی هەیە.هەربۆیە بە پشبەستن بە ماددەی 51 ی پڕۆتۆکۆلی یەکەمی پەیوەست بە کونڤانسیۆنی ژینۆ و ماددەی 13ی دوهەمین پڕۆتۆکۆلی پەیوەستی تیرۆر وبەپێی بنەچەی (Bassiouni,1974:204)ی نێونەتەەیی دەسەڵاتی دەوڵەت بەسەر تاوانەکاندا وهەروەها بەپێی پڕۆتۆکۆلی پەیوەستی لەپێوەندی لەگەڵ تیرۆریزم (UN.DOC:16)لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، حکوومەتی فیدڕاڵی عێراقو یەکیەتی نیشتمانی کوردستان(YNK)داوا دەکات بەخێرایی بکەرانی ئەم جینایەتە ئاشکرا بکەن ولەدادگایەکی دادوەرانە محاکمەیان بکەن.کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دەقی ئەم بەیانییە ئاراستەی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان، حکوومەتی فێدڕاڵی عێراق، ڕێخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکانی سوید، ئاڵمان، بریتانیا وسویس دەکات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
به‌روار:  19/07/2018
501   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   915
کۆی سه‌ردان:   29263551