سوپاى ئازاد ژن و پياوێكى به‌ساڵاچووى عه‌فرينى به بەرد و فیشەک ده‌كوژن
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوى مافه‌كانى مرۆڤ له عه‌فرين، رايگه‌ياند، هاووڵاتى حه‌مدى عه‌بدۆ، ته‌مه‌ن 70 ساڵ ته‌رمه‌كه‌ى به شێوێندراوى دۆزراوه‌ته‌وه و ده‌ستێكى بڕاوه و به به‌ردباران كوژراوه.
ئه‌و هاووڵاتييه، دوێنێ (12ى ته‌مموز/ يۆليۆى 2018) ته‌رمه‌كه‌ى له لايه‌ن هاووڵاتيانى دانيشتووى گوندى برادى ناوچه‌ى چياى ليلون دۆزراوه‌ته‌وه.
رێكخراوه‌كه روونيكردووه‌ته‌وه، چه‌كدارانى ميليشياى هه‌مزه‌ى سه‌ر به سوپاى ئازادى سووريا، ئه‌و پياوه به‌ساڵاچووه‌يان به به‌ردباران كوشتووه و ده‌ستێكيان په‌ڕاندووه.
هه‌روه‌ها هاوسه‌رى ئه‌و پياوه، كه ناوى سوڵتانه بووه و ته‌مه‌نى 60 ساڵ بووه، به فيشه‌ك كوژراوه.
رێكخراوه‌كه ئاشكراشيكردووه، كه‌سێك به ناوى ئه‌بو عه‌لى حه‌ييانى له ميليشياكانى هه‌مزه‌ى سه‌ر به سوپاى ئازادى سووريا به‌رپرسى راسته‌وخۆى ئه‌و تاوانه‌يه.
له راگه‌يه‌ندراوى رێكخراوه‌كه‌دا باسيش له‌وه كراوه، وێڕاى كوشتنى ئه‌و ژن و پياوه، له ماڵه‌كه‌ياندا، حه‌وت هه‌زار ليره‌ى سوورى و يه‌ك كيلۆگرام ئاڵتوون و 10 سه‌ر مانگا دزراوون.
هه‌روه‌ها راشيگه‌ياندووه، ميليشياكان ته‌رمى ئه‌و دوو هاووڵاتيه‌يان له دوورى 200 مه‌تر له باشوورى گونده‌كه فڕێداوه و بۆ ماوه‌ى چه‌ندين كاتژمێر رێگه‌يان نه‌داوه كه‌س ته‌رمه‌كان به خاك بسپێرێت.
ئ.ر
به‌روار: 13/07/2018
1142 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|