ساڵیادی 29 یەمینی سەرکردە ی شەهید دکتۆر قاسملۆ
عەبدولڕەحمان قاسملوو (١٩٣٠ - ١٩٨٩) زانیارێکی بواری ئابووری و کۆمەڵایەتی و خەباتکەر، پێشمەرگە و سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ماوەی ساڵانی ١٣٥٠ ھەتا ١٣٦٨. لە شاری ورمێ لە دایک بوو و لە شاری ڤییەن تیرۆر کرا. دوکتور قاسملوو کاتێ دەگەڵ چەند ھاوڕێی، ئامادەی وتووێژ سەبارەت بە ئاشتی نێوان کورد و ئێران بوون، لە شاری ڤییەنی وڵاتی ئۆتریش، بە دست نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران تیرۆر کرا.
پووختەیەک لە ژیانی
عەبدولرەحمان قاسملوو لە شەو زستان (شەوی یەلدا) ی ساڵی ١٣٠٩ی ھەتاوی رێکەوتی ٢٢ی دیسامبری ساڵی ١٩٣٠ زایینیدا لە شاری ورمێ لە بنەماڵەیەکی خاوەن مڵکی دەست ڕۆیشتوودا لە دایک بوو. خوێندنی سەرەتاییو ناوەندی، پێشان لە ورمێو دوایە لە تاران تەواوکرد.
ھێشتا زۆر منداڵ بوو کە لەگەڵ مەسەلە سیاسییەکان ئاشنا بووو بیرو باوەڕی ئازادیخوازانە لە مێشکیدا جووڵا. بۆ خۆی لەم بارەیەوە لە کتێبی "چل ساڵ خەبات لە پێناوی ئازادی"دا پاش باسی سەفەری ٣٠ کەس لە کوردەکان بۆ باکۆ لە سەر بانگھێشتنی سۆڤیەت، دەنووسێ: "ھەر چەند ئەو کاتە من تەمەنم یازدە ساڵ بوو، بەڵام وەک زۆر منداڵی ئەو سەردەمە سیاسەت سەرنجی راکێشا بووم".
بابم یەکێک لە ئەندامانی ئەو ھەیئەتە بوو. زۆر باشم لە بیرە کە لە باکۆ ھاتەوە چەندین تاقەندی لەگەڵ خۆی ھێنابوو، تاپڕێکی باشیشی پێ بوو. وادیارە سۆڤیەتییەکان قەند و تفەنگ و شتی دیکەیان بە دیاری دابوو بە ھەموو ئەندامانی ھەیئەت. قەند بە تایبەتی زۆر بە نرخ بوو، چونکە ئەو کاتە لە ئێران زۆر کەم و گران بوو. من ئەو کارەم زۆر پێ سەیر بوو، چونکە لە ماڵی ئێمە براکانم و ئامۆزاکانم کە لە من گەورەتر بوون، باسی ئەوەیان دەکرد کەبابم لەگەڵ چەند کەسی دیکە چوون بۆ باکۆ حەق و ئازادیی کوردان داوا بکەن. بۆیە راستو رەوان لە بابم پرسی: ئەدی مافی کوردان چی لـێ ھات؟[١]
عەبدولرەحمان قاسملوو ساڵی ١٣٢٤ تێکۆشانی سیاسیی خۆی بە دامەزراندنی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات لە شاری ورمێ دەست پی کرد. ساڵی ١٣٢٥ کۆماری کوردستان لە مەهاباد رووخا. بە دوای ئەو دا ئەویش بۆ خوێندن چووە تاران. ساڵی ١٣٢٧ بۆ درێژە پێدانی خوێندن چوو بۆ پاریس پایتەختی فەرانسە. گەیشتنی بە پاریس ھاوکات بوو لەگەڵ تەقە کردن لە شا لە زانکۆی تاران (٢٥ی رێبەندانی ١٣٢٧) کە بوو بە ھۆی لە نێو چوونی ئازادییە دێموکراتییەکان لە سەرانسەری ئێراندا. بەو بۆنەیەوە کۆبوونەوەیەکی بەرینی خوێندکارە ئێرانییەکان لە پاریس پێک ھات کە لەوێ دا قاسملوو بە درێژی لە دژی شاو رێژیمەکەی قسەی کرد لە ئاکام دا خوێندکاران پەیامێکی ناڕەزاییان بۆ محەممەدڕەزا پەھلەوی نارد. ئەم کارە بوو بە ھۆی فشاری باڵیۆزخانەی ئێران لە پاریس، تەنانەت حکوومەتی فەڕەنسا بۆ سەر قاسملوو. سەرئەنجام ناچار بوو پاریس بە جێ بھێڵی و وەک یەکەم بوورسیەی ئێرانیی "یەکیەتیی نێونەتەوەیی خوێندکاران" چوو بۆ پڕاگ پێتەختی چێکۆسلۆڤاکیا. ھەر لەو ماوەیەدا کە لە فەڕەنسا بوو، بە ھاوکاریی چەند خوێندکاری دیکەی کورد "کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەورووپا"یان دامەزراند.
لەو ماوەیەدا کە لە پڕاگ خەریکی خوێندن بوو لە تێکۆشانی یەکیەتیی نێونەتەوەیی خوێندکارانیشدا بەشدار بوو. ساڵی ١٣٣٠ بە نوێنەرایەتیی خوێندکارانی ئێران لە دووھەم کۆبوونەوەی ئەم رێکخراوەدا کە لە شاری پڕاگ گیرا، بەشدار بوو. ھەر لەو ماوەیەدا وەک نوێنەری ئێران لە زۆر کۆبوونەوەو کۆنفرانسی فیدراسیۆنی جیھانیی لاوان دا لە شاری بوداپێست پێتەختی مەجارستان بەشدار بوو.
ساڵی ١٣٤١ (١٩٦٢) قاسملوو لەزانستگەی پڕاگ دوکتورای زانستی ئابووریی وەرگرت و ھەتا ساڵی ١٣٤٩(١٩٧٠) لە زانستگەی پڕاگ دەرسی ئابووریی سەرمایەداری و ئابووریی سۆسیالیستی و تیئۆریی ھەڵدانی ئابووری ی گوتەوە. لەو ماوەیەدا دوکتور قاسملوو چەندین کتێب و نامیلکەی لە سەر گیرو گرفتە ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان نووسی کە لە ھەموویان بە ناوبانگتر کتێبی کوردستانو کورد. ئەم کتێبە لە جێدا بە زمانی چێکی نووسراوە، تا ئێستا بە زمانەکانی:ئینگلیزی سلۆڤاکی، پۆڵەندی، عەرەبیو کوردی و فارسی و هیندی وچەند بەشیشی بە فەڕەنسی چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
دوکتور قاسملوو زمانەکانی کوردی، فارسی، تورکی،عەرەبی،ئینگلیزی، فەڕەنسی،چێکۆ ـ سلۆڤاکی، ڕووسی بە باشی دەزانیو بە زۆر زمانی دیکەش وەک ئەڵمانی و زمانەکانی سڵاڤ تا ڕادەیەک ئاشنا بوو.
ساڵی ١٣٤٩ پاش دەرچوونی بەیاننامەی ١١ی ئازار و رێککەوتنی نێوان رێبەرایەتیی بزووتنەوەی کورد لە باشووری کوردستان و دەوڵەتی ئەو وڵاتە ئیمکانی تێکۆشانی سیاسی له ڕۆژهەڵاتی کوردستانزیاتر بوو. لەو کاتەدا دوکتور قاسملوو لە ئەورووپا گەڕایەوەو بە ھاوکاریی چەند کەس لە یارانی نیزیکی ئەرکی زیندوو کردنەوەی رێکخراوەکانی حیزبی دێموکراتی بەئەستۆ گرت. لە کۆنفرانسی سێھەمی حیزبدا کە مانگی جۆزەردانی ساڵی ١٣٥٠ گیرا، دوکتور قاسملوو بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و پاشان بە سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ھەڵبژێردراو لەو کاتەوە لە ھەموو کۆنگرەکانی حیزبی دا وەک سکرتێری گشتی ھەڵ بژێرایەوە. بەم جۆرە بۆ ماوەی ھەژدە ساڵ وەک رێبەرێکی کارزانو شارەزا لە پلەی یەکەمی مەسئوولییەتدا کاروباری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لە یەکێک لە سەختترین قۆناخەکانی خەباتی ئەم حیزبەدا بەڕێوەبرد.
دوکتور قاسملوو رۆژی (٢٢ی پووشپەڕی ساڵی١٣٦٨، ١٣ی تەمموزی ١٩٨٩) لە کاتێک دا بۆ دۆزینەوەی رێگای چارەسەری ئاشتیخوازانەی کێشەی کورد لە ئێران دا لەگەڵ چەند نوێنەری حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڤییەن لە سەر مێزی وتووێژ دانیشتبوو لەگەڵ عبداللە قادری ئازەر ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و نوێنەری حیزب لە ئەورووپا بە دەستی نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ وتووێژی ئاشتی، شەھید کرا. هەر لەو تیرۆرە دا دوکتور فازل رەسووڵ، هاوڵاتی باشووری کوردستان شەھید بوو.
سەرەتای خەباتی سیاسی
عەبدولڕەحمان قاسملوو ساڵی ١٣٢٤ تێکۆشانی سیاسی خۆی بە دامەزراندنی یەکێەتی لاوانی دێموکرات لە شاری ورمێ دەست پی کرد. ساڵی ١٣٢٥، کۆماری کوردستان لە مەھاباد رووخا. بە دوای ئەو دا ئەویش بۆ خوێندن چووە تاران. ساڵی ١٣٢٧ بۆ درێژە پێدانی خوێندن چوو بۆ پاریس پایتەختی فەڕەنسا. گەیشتنی بە پاریس ھاوکات بوو لەگەڵ تەقە کردن لە شای ئێران لە زانکۆی تاران (٢٥ی رێبەندانی ١٣٢٧) کە بوو بە ھۆی لە نێو چوونی ئازادییە دێموکراتییەکان لە سەرانسەری ئێراندا. بەو بۆنەیەوە کۆبوونەوەیەکی بەرینی خوێندکارە ئێرانییەکان لە پاریس پێک ھات، لەوێدا عەبدولڕەحمان قاسملوو بە درێژی لە دژی شا و رێژیمەکەی قسەی کرد لە ئاکام دا خوێندکاران پەیامێکی ناڕەزاییان بۆ محەممەدڕەزا پەھلەوی نارد. ئەم کارە بوو بە ھۆی فشاری باڵیۆزخانەی ئێران لە پاریس، تەنانەت حکوومەتی فەڕەنسا بۆ سەر قاسملوو. لەئەنجامدا ناچار بوو پاریس بە جێبھێڵی و وەک یەکەم بوورسیەی ئێرانی یەکیەتی نێونەتەوەیی خوێندکاران چوو بۆ پڕاگ پێتەختی چێکۆسلۆڤاکیا. ھەر لەو ماوەیەدا کە لە فەڕەنسا بوو، بە ھاوکاری چەند خوێندکاری دیکەی کورد، کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەورووپا یان دامەزراند.
لەو ماوەیەدا کە لە پڕاگ خەریکی خوێندن بوو لە تێکۆشانی یەکیەتی نێونەتەوەیی خوێندکارانیشدا بەشدار بوو. ساڵی ١٣٣٠ ھەتاوی بە نوێنەرایەتی خوێندکارانی ئێران لە دووھەم کۆبوونەوەی ئەم رێکخراوەدا کە لە شاری پڕاگ گیرا، بەشدار بوو. ھەر لەو ماوەیەدا وەک نوێنەری ئێران لە زۆر کۆبوونەوە و کۆنفرانسی فیدراسیۆنی جیھانی لاوان دا لە شاری بوداپێست پێتەختی مەجارستان بەشدار بوو.
خەباتی سیاسی
ساڵی ١٣٣١ ھەتاوی لە سەردەمی حکوومەتی میللی دوکتور محەممەد موسەددیقدا عەبدولڕەحمان قاسملوو پاش ئەوەی لە زانکۆی پڕاگ لیسانسی زانستی کۆمەڵایەتی و سیاسی وەرگرت گەڕایەوە ئێران. ئەو کاتە لە نێوان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی توودەی ئێراندا یەکیەتی تەشکیلاتی ھەبوو. قاسملوو پاش شەش مانگ تێکۆشان لە تاران ھاتەوە مەھاباد و لەوێ بەرپرسایەتی کاری حیزبی دیموکراتی گرتە ئەستۆ.
پاش کودەتای ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٣٢ ناچار بوو بە تەواوی خۆی بشارێتەوە و بە نھێنی لە تاران و لە کوردستان خەریکی کاری حیزبی بێ. لەو ماوەیەدا عەبدولڕەحمان قاسملوو سەرپەرستی ڕۆژنامەی کوردستان ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی بە ئەستۆوە بوو کە تەنیا پێنج ژمارەی بە نھێنی لـێ دەرچوو. ھەر لەو ماوەیەش دا بوو کە کۆمیتەیەکی سەرانسەری بۆ کاروباری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بەرپرسایەتی ئەو پێک ھات.
عەبدولڕەحمان قاسملوو پاش پێنج ساڵ تێکۆشانی سیاسی لە ئێران و بەتایبەتی لە کوردستان، ساڵی ١٣٣٦ جارێکی دیکە چۆوە چێکۆسلۆڤاکیا، ساڵی ١٣٣٧ (١٩٥٨) پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئەیلوول و بووژانەوەی بزووتنەوەی کورد لە باشووری کوردستان قاسملوو لەگەڵ چەند ئەندامی بەرپرسی دیکەی حیزبی ھەوڵیان دا لە رێگای عێراقەوە رێکخراوەکانی حیزبی زیندوو بکەنەوە. بەڵام بە ھۆی کارشکێنی ھێندێک لە بەڕێوەبەرانی ئەو کاتی پارتی دیموکراتی کوردستان(باشوور) لەو کارەدا سەرنەکەوتن. ساڵی ١٣٣٩ عەبدولڕەحمان قاسملوو بە دەستووری دەوڵەتی عێراق لەو ولاتە دەرکراو گەڕایەوە بۆ پڕاگ.
تیرۆر
لە ١٣ی تەممووزی ١٩٨٩، یەکێک لە سامناکترین رووداوەکانی مێژووی کورد لە ڤییەنی پایتەختی نەمسا دوکتۆر عەبدولرەحمان قاسملوو، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ عەبدوڵڵا قادری ئازەر و فازیل ڕەسوڵ مەحموود لە سەر مێزی وتووێژ لەگە ڵ نوێنەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران تێرۆر کران. دوکتور قاسملوو لە کاتێکدا تێرۆر کرا کە بۆ دۆزینەوەی رێگاچارەیەکی ئاشتییانە بۆ مەسەلەی کورد لە ئێران و بۆ وەدەستەھێنانی مافە سیاسی و ئینسانییەکانی گەلی کورد چووبووە ئەم دیدارە. سەرەڕای بەڵگە حاشاھەڵنەگرەکانی کاتی تێرۆرە کە دەوڵەتی نەمسا ڕێگای بە پۆلیس و دەزگای قەزایی خۆی نەدا لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان بە ئەنجام بگەیەنن؛ لە ئاکامدا ئەم تاوانە کەم وێنەیە کە لە نێو دڵی وڵاتێکی دیموکراتیکی ئەوروپا دا ئەنجام درابوو بێ سزا مایەوە و دۆخە یاسایییەکەی ھیچ کات چارە نەکرا.
کوردپێدیا
بهروار: 12/07/2018
1681 جار خوێندراوهتهوه
|