کچە کوردێک لە لوتكەی گەنجانی UN وەك نوێنەری عێراقییەكان دیاركرا
K24 - دھۆك

لە لوتکەی UNی نێودەوڵەتی گەنجان، کە لە رۆژانی 4 تا 8ی ئەم مانگە لە بنکەی سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری نیویۆركی ئەمەریکا بەرێوەچوو، تێیدا بە تێروتەسەلی باس لە مافەکانی مرۆڤ کرا و نوێنەرانی وڵاتانیش باسی مافی مرۆڤیان لە وڵاتەکانی خۆیان کرد، ھاوكات كچە كوردێك وەك نوێنەری عێراقییەكان لە نەتەوە یەكگرتووەكان دیاركرا.

کچە کوردێك بەناوی روودان نەجیب باڵایی، کە خەڵکی شاری دهۆکی باشووری کوردستانە وەک نوێنەری عێراقییەکان دەست نیشانکرا.

روودان باڵایی، لە لێدوانێکیدا بۆ کوردستان24 رایگەیاند: "دڵخۆشم كە وەك كچە كوردێك بە نوێنەری عێراقییەكان لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەست نیشانكرام".

گوتیشی: "لە وتارەكەم دا لە لوتكەی گەنجانی نەتەوە یەكگرتووەكان، زیاتر باسم لە گەلی کورد و بەتایبەتی کچ و ژنە ئێزدییەکان و رەوشی ئاوارە و پەنابەرەکانی کوردستان و رەوشی مافی مرۆڤ بە گشتی لە عێراق کرد".

روودان، لە دایکبووی 1995 و خەڵکی شاری دهۆکە و هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە سیاسەتی نێودەوڵەتی و لە ساڵی 2014ەوە لەگەڵ خانەوادەکەی لە وڵاتی ئەمریکا دەژین و پێشتریش لە وڵاتەکانی ئەڵمانیا و چیك ژیاوە.

15هەمین کۆنگرەی لوتکەی نێودەوڵەتی گەنجان لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە بەشداری 163 گەنجی وڵاتانی جیهان لە نیویۆرك بەرێوەچوو.
به‌روار:  09/07/2018
464   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   630
کۆی سه‌ردان:   29233963