ئینگلتەرا خەونەکانی سویدی لە گۆڕ نا
ئینگلتەرا بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ کۆتایی بە خەونەکانی سوید هێنا و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی جامی جیھانی ٢٠١٨ لە رووسیا.

لە سەرکەوتنێكی گەورەدا ئینگلتەرا توانی لە سامارا ئارێنا هەڵبژاردەی سوید لەم مۆندیالەدا دەربکات و سەفەری سویدییەکان لێرەدا کۆتایی پێ بێنێت. بەم شێوەیە هەڵبژاردەی ئینگلیز هێشتا بەردەوامە لە خەونی بەردنەوەی مۆندیالی ٢٠١٨.

جێی باسە ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە خولەکی ٣٠ی یارییەکەدا، بە رێگای یاریزان هاری مەگوایەر گۆڵێکی بەرامبەر سوید تۆمار کرد و لە خولەکی ٥٨یشدا گۆڵی دووەم لە لایەن دێلی ئاللیەوە تۆمار کرا.

دوای تۆمارکردنی گۆڵی دووەم هیوای بردنەوەی سویدییەکان ئیتر کەم بوویەوە،

هەرچەندە هەڵبژاردەی سوید لە درێژایی یارییەکەدا چەندین شانسی گۆڵی درووست کرد بەڵام مەترسییەکی وا گەورە نەبوون بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا.

بەم دەرئەنجامە ئێستا ئینگلتەرا لە قۆناغی پێش كۆتاییە و رووبەروی براوەی یاری نێوان روسیا و كرواتیا دەبێتەو

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  09/07/2018
1049   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   528
کۆی سه‌ردان:   29261631