کوردی یۆنان دژی دیپۆرتکردنەوەی گولیزەر لە نەرویژەوە ڕژانە سەرشەقامەکان

دیپۆرتکردنەوەی گولیزار تاشدەمیر بۆ تورکیا، ناڕەزایی کوردستانیانی بەدوای خۆیدا هێنا و لە ئەسینای پایتەختی یۆنان ڕژانە سەر شەقامەکان.


دوێنێ، گولیزەر تاشدەمیر، چالاکوانی سیاسیی کورد لەلایەن حکومەتی نەوریجەوە ڕادەستی دەوڵەتی تورک کرا، ئەمەش ناڕەزایەتیی کوردستانیان لێکەوتەوە و ئەمڕۆ بۆ شەرمەزارکردنی ئەو نادادییەی نەرویج، لە ئەسینای پایتەختی یۆنان کوردستانیان ڕژانە سەر شەقام.

کوردان لەبەر دەم کونسوڵخانەی نەرویج گردبوونەوەیان ئەنجام دا و بەتوندیی ئیدانەی ئەو کارە قێزەونەی حکومەتی نەرویجیان کرد.

بڕیارە، ناڕەزایەتییەکان لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا بەردەوام بن.

گولیزەر تاشدەمیر، چالاکوانی سیاسیی خەڵکی باکوری کوردستان بەمەبەستی چارەسەری تەندروستیی لە نەرویج داوای مافی پەنابەریی کردبوو، شەوی ٢ی ئەم مانگە لەلایەن پۆلیسی نەرویجەوە لە شاری ئۆسلۆ دەستگیرکرا و ڕۆژی ٤ی مانگ رادەستی دەوڵەتی تورک کرایەوە.

ڕۆژنیوز

به‌روار:  05/07/2018
661   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   470
کۆی سه‌ردان:   29261189