كوڕێكی ئەبوبەكر بەغدادی لە سوریا كوژرا
خەندان- هاوكار جەزا

ئاژانسی ئەعماقی سەربە ڕێكخراوی داعش بڵاویكردەوە لە رووبەرووبونەوەیەكدا لەپارێزگای حمص كوڕێكی ئەبوبەكر بەغدادی خەلیفەی داعش كوژرا.

لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تێلگرامیش پەیجێك بەناوی "ویلایەتی حمص" كە سەر بە رێكخراوەكەیە وێنەی كەسێكی بەناوی "حوزەیفە بەدری" كە جلی ئەفغانی پۆشیوە و چەكێكی لەجۆری كڵاشنكۆفی بەدەستەوەیە بڵاویكردووەتەوە و رایگەیاندوە لە وێستگەی حراریە لە ویلایەتی حمص كوژراوە.

ئەبوبەكر بەغدادی خلیفەكەی داعش چەندجارێك هەواڵی كوژرانی بڵاوكراوەتەوە و تائێستاش هیچ كام لەو هەواڵانە پشتڕاست نەبووەتەوە.

لای خۆشیەوە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بڕی 25 ملیۆن دۆلاری بۆ ئەوكەسە داناوە كە شوێنی ئەبوبەكر بەغدادی دیاری دەكات یان دەیكوژێت، تا ئێستا تەنها یەكجار لە بەردەم كامێرا دەركەوتووە ئەو كاتەی كە خەلافەتەكەی ڕاگەیاند، هەروەها كۆتا وتاری خەلیفەكەی داعش لە 28ی ئەیلولی 2017 بووە.

بەغدادی خاوەنی پێنج منداڵە، كە لەژنی یەكەمی چوار منداڵ ولە ژنی دووەمیشی یەك كوڕی هەیە.
به‌روار:  04/07/2018
696   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   286
کۆی سه‌ردان:   29231814