پۆلیسی ئه‌ڵمانیا سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد ئه‌شكه‌نجه ده‌دات
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵی عه‌بدوڵا ئه‌فه به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی كورد له شاری هانۆڤه‌ر. پۆلیس ناوبراوی له‌ژێر زه‌خت برده ناوه‌ندی پۆلیس و هاوشێوه‌ی تاوانبارێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كرد.
ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا كه له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یرانی توركیا هه‌وڵده‌دات په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئه‌ردۆغان باشتر بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته فشاره‌كانی له‌سه‌ر كوردان زیاتر ده‌كات. پۆلیسی ئه‌ڵمانیا دوێنێ هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی كورد (NCDK) له بیله‌فێلد. هه‌روه‌ها له هه‌نۆڤه‌ر-یش هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی سیاسه‌تمه‌داری كورد عه‌بدوڵا ئه‌فه.
ئه‌فه له خۆپیشاندانه‌كانی كوردان له هانۆڤه‌ر نێوانگیری له‌نێوان خۆپیشانده‌رانی كورد و پۆلیس ده‌كرد. پۆلیس بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه له كاتی نێوانگیریدا ناوبراو هێرشی كردووه‌ته سه‌ر پۆلیس. پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ویستی له‌ژێر زه‌ختدا ناوبراو ببه‌نه ناوه‌ندی پۆلیس. ئه‌فه ده‌رباره‌ی توندوتیژیی پۆلیس بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات ANF دوا و گوتی: «وه‌ك تاوانبارێك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردم».
ئه‌فه ده‌ستنیشانی كرد كه له ناوه‌ندی پۆلیس په‌نجه‌مۆر كراوه و وێنه‌ی گیراوه، هه‌روه‌ها پۆلیس ویستویه‌تی ڕووتی بكاته‌وه. عه‌بدوڵا ئه‌فه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له دژی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه وه‌ستاوه‌ته‌وه.
«پێشتریش پۆلیس ویستبووی په‌نجه‌مۆر بكه‌ن و وێنه‌م بگرن، به‌ڵام پارێزه‌ره‌كه‌م له دژی وه‌ستابوویه‌وه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌م له پشوودایه، پۆلیس ویستیان ئه‌م ده‌رفه‌ته به‌كاربێنن و له‌ژێر فشار و زه‌ختدا بمبه‌ن.»
«پڕوپاگه‌نده‌ی پۆلیس پووچن»
عه‌بدوڵا ئه‌فه هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه چه‌ندین ساڵه ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری NCDKیه له هانۆڤه‌ر. گوتیشی: «به‌هۆی به‌رپرسیاره‌تییه‌كه‌م پۆلیس به‌باشی من ده‌ناسن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ویستیان بمخه‌نه دۆخێكی سه‌ربازییه‌وه و به زۆر بمبه‌نه ناوه‌ندی پۆلیس. هه‌رچه‌نده بڕیاری دادگه‌یان پێنه‌بوو، به بیانووی په‌نجه‌مۆر ئه‌مه‌یان كرد و دواتریش ئازادیان كردم.»
سیاسه‌تمه‌داری كورد عه‌بدوڵا ئه‌فه ڕایگه‌یاند، تۆمه‌ته‌كانی پۆلیس پووچن و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه‌ی كوردان هه‌وڵیداوه له خۆپیشاندانه‌كان هاوكاری پۆلیس بكات، تۆمه‌تبار كراوه به‌وه‌ی «له ماوه‌ی ساڵێكدا ٣ پۆلیسی بریندار كردووه». ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ی كورد ده‌ستنیشانی كرد كه ئازادی بیروڕا، مافی ڕێكخراوه‌ییبوون و مافه‌كانی مرۆڤ له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی بازرگانی پێشێل كراون.
ئه‌فه سه‌رنجی خسته سه‌ر زه‌ختی ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو دژی ڕێكخراو و سیاسه‌تمه‌دارانی كورد و گوتی: «ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا ئه‌م كارانه بۆ خاتری هاوكاریكردنی ڕژێمی ئه‌ردۆغان ده‌كات. ئه‌مه بۆ ئه‌ڵمانیا جێگه‌ی شه‌رمه.»
فورات نیوز
به‌روار: 04/07/2018
652 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|