سوید لە مۆندیالدا سەرکەوتنێکی گرنگی تۆمارکرد
سوید بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە سویسرا بردەوە. بەم ئەنجامە ،هەڵبژاردەی سوید گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی و سویسراش ماڵئاوایی لە مۆندیال کرد.

سوید توانی بە تۆمارکردنی گۆڵێک لەلایەن یاریزانی ژمارە ١٠ سویدە ئێمیل فۆرشبێری بەسەر  سویسرادا سەرکەوتوو و خۆی بگەیەنەتە قۆناغی هەشتەمی مۆندیالی ٢٠١٨ کە لە ڕووسیا بەڕێوە دەچێت.

جێ باسە فۆرشبێری لە خولەکی ٦٦ دا توانی تەنها گۆڵی یارییەکە لە سودی هەڵبژاردەی سوید تۆمار بکات . بەم گۆڵەی فۆرشبێری سوید توانی لە سەرکەوتوونەکانی لە جامی جیهانیدا بەردەوام بێت و هەتاوەکو ئێستا لە هەموو یاییە ئەنجامدراوەکاندا، هەڵبژاردە سوید توانیویەتی گۆڵ لە بەرامبەرەکەی تۆمار بکات.

هەروەها ئەمشەو دواهەمین یارییەکانیی قۆناغی شانزەدا ئەنجام دەدرێت. تەنها یارییەک کە لەم قۆناغەدا ماوە لە نێوان هەڵبژاردەی بەریتانیا و کۆڵۆمبیایە ئەنجام دەدرێت. براوەی ئەم دوو هەڵبژاردەش لە داهاتوودا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی سوید دەبێتەوە.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  04/07/2018
506   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   158
کۆی سه‌ردان:   29231393