دایكی په‌نابه‌رێكی كورد داوای ته‌رمی كوڕه‌كه‌ی ده‌كات
هەژار تەها
مالمۆکورد
ماڵپه‌ری گاردیان نامه‌ی دایكی ئه‌و په‌ناخوازه كورده‌ی بلاَوكرده‌وه كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له دوورگه‌ی ناورۆ گیانی له‌ده‌ستدا و تێیدا داوا له هێزه‌كانی پاراستنی سنوره‌كانی ئوسترالیا ده‌كات كه ته‌رمی كوڕه‌كه‌ی ڕاده‌ست بكه‌نه‌وه.
دایكی فاریبۆزی كه‌ریمی له‌و نامه‌یه‌دا ده‌ڵێت ماوه‌ی پێنج ساڵه خۆی و منداڵه‌كانی به‌ندكراون و فه‌رامۆش كراون له‌لایه‌ن ئوستراالیاوه. دایكی كه‌ریمی له‌و نامه‌یه‌دا هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ته‌رمی كوڕه‌كه‌ی نه‌ده‌نه‌وه ، هه‌ر وا به بێ ده‌نگی نامێنێته‌وه.
په‌نابه‌ران و په‌ناخوازانی دوورگه‌ی ناورۆ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ویستویانه به قاچاخ و به به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكه‌ن به‌لاَم ده‌ستگیركراون و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپه‌كانی ئه‌و دوورگه‌یه كراون و هه‌رگیز ئوسترالیا مافی نیشته‌جێبوونیان له‌و وولاَته پێنابه‌خشێت.
به‌روار: 04/07/2018
1038 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|