لەبەر خراپی رێگای هەولێر- کۆیە قوڕ دەکات بە سەری خۆیدا
خالید محەمەد - کۆیە
هاوڵاتییەک بەهۆی خراپی ڕێگای نێوان هەولێر – کۆیە قوڕ دەکات بە سەری خۆیدا و بەڕێوەبەری هاتوچۆی کۆیەش پشتگیری خۆی بۆ دەربڕی.
لە ڤیدیۆیەکەدا هاوڵاتییەک بە ناوی هونەر لە ناوەڕاستی ڕێگای نێوان هەولێر – کۆیەدا وەستاوە و وەک ناڕەزاییەک دژی خراپی ڕێگەکە قوڕ دەکات بەسەر خۆیدا و داوا دەکات ڕێگەکە چاکبکرێت و بکرێتە دوو ساید.
هاوکات هەر لە ڤیدیۆکەدا بەڕێوەبەری هاتوچۆی کۆیە دەچێتە لای و دەستخۆشی لێدەکات و پێی دەڵێت "منیش هاوڕاتم".
نالیا
بهروار: 03/07/2018
423 جار خوێندراوهتهوه
|